لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی رێڕۆی "پێشمەرگە" خرایە سەر نەخشەی پاریس

05-09-2025
ئاڵا شاڵی
ئاڵا شاڵی
رێوڕەسمی کردنەوەی "رێڕۆی پێشمەرگە" لە پاریس
رێوڕەسمی کردنەوەی "رێڕۆی پێشمەرگە" لە پاریس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پاریس و لە نێوجەرگەی ئەورووپا پەردە لەسەر رێڕۆیەک بەناوی 'پێشمەرگە' لادرا. رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لەنێو پارکی "ئەندرێ سیترۆوێن" کرایەوە و خرایە سەر نەخشەی پاریس.
 
ئان هیدالگۆ، سەرۆکی شارەوانیی پاریس لە رێوڕەسمەکەدا بە رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر تایبەتە بۆ ئێمە، چونکە هەموو ئەوەمان لەبیرە کە گەلی کورد و پێشمەرگە بۆ ئێمە، ئازادی و ئاشتیمان کردیان. ساڵی 2015 رووداوێک لە پاریس روویدا، ئاگاداری رۆڵی زۆر زۆر گرنگی پێشمەرگە و دۆستایەتیی نێوان فەرەنسا و کوردستانین. دۆستایەتیی نێوان پاریس و هەولێر زۆر زۆر گرنگە و مێژوویەکی درێژی هەیە، زۆر گرنگە بۆ ئێمە ئەمڕۆ ئاهەنگ بۆ ئەو دۆستایەتییە بگێڕین."
 
جگە لە رێڕۆی پێشمەرگە، پاریس زیاتر لە 40 ساڵە میوانداریی ئینستیتیوتی کوردی وەکو ناوەندێکی بێهاوتای تایبەت بە بڵاوکردنەوەی کولتوور و زمانی کوردی دەکات.
 
عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا گوتی، "زۆر گرنگ بوو بۆ ئێمە کە توانیمان ئەو دەستکەوتە مەزنە بۆ گەلی خۆمان بەدەستبهێنین، شەرەفمەند بووم کە منیش ئەمڕۆ بەشداربووم لەو یادە مێژووییە. پەیوەندیی نێوان هەولێر و پاریس پەیوەندییەکی مێژووییە، سەرۆکی شارەوانیی پاریس رێزێکی تایبەتی بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی هەیە، بە بانگهێشتی فەرمیی شارەوانیی پاریس سەرۆک بارزانی بانگهێشت کرابوو."
 
لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا گوتی، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوە کرا کە هەولێر دەستەخوشکە لەگەڵ پاریس و بایەخ بە پەیوەندییەکان دەدرێت."
 
ساڵی 2014 لە شەڕی دژی داعشدا قارەمانێتیی پێشمەرگە سنووری وڵاتانی بڕی و بووە هێمای بەرخۆدان و بەرگری لە جیهان، هەربۆیە فەرەنسا بۆ ئەو بەرگری و قارەمانێتییەی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی لە پایتەختی وڵاتەکەی لە پاریس، رێڕۆیەکی بە ناوی پێشمەرگە کرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.