ئەم ساڵ دەردانی گازی دووانۆکسیدی کاربۆن 1.1% زیادبووە

05-12-2023
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
ئەم ساڵ جیهان بە رێژەی 1.1% زیاتر گازی دووانۆکسیدی کاربۆنی دەرداوە، کە هۆکاری سەرکی گەرمبوونی پلەی گەرمی زەوییە.
بەپێی لێکۆڵینەوەی زانایان، لە 2023دا 36.8 ملیار تۆن گازی دووانۆکسیدی کاربۆن دەردراوەتە کەشی زەوی، ئەمەش دوو هێندە زیاترە لە قەبارەی دەردانی ئەو گازە زیانبەخشە لە 40 ساڵی رابردوودا.
پییەر فرێد لینگێستێن، لێکۆڵەری سەر بە گرووپی جیهانی کاربۆن لەو بارەیەوە دەڵێت، "ئاشکرایە ئێمە لەسەر رێگەی راست ناڕۆین. هەرچەندە وڵاتان بەڵێنی کەمکردنەوەی دەردانی گازە زیانبەخشەکان بەڕێژەی 40% تاوەکو 2030 دەدەن، بەڵام کاتێک چاو لە ژمارەکان دەکەی، ئەوە رووینەداوە".
بەرزبوونەوەی ئاستی دەردانی گازی دووانۆکسیدی کاربۆن لەکاتێکدایە، بەپێی راپۆرتی نوێی کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رێگریی لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زەوی، پێویستە قەبارەی دەردانی گازی دووانۆکسیدی کاربۆن تاوەکو 2030 بە رێژەی 43% کەمبێتەوە.
لێکۆڵینەوەکان ئاشکرای دەکەن، چین و هیندستان رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە بەرزبوونەوەی قەبارەی دەردانی گازی دووانۆکسیدی کاربۆن لە 2023دا.
پییەر فرێد لینگێستێن دەڵێت، "بە تەنیا چاو لە ژمارەی ئەو وڵاتانە بکە کە زۆرترین گازی دووانۆکسیدی کاربۆن دەردەدەن. لە هیندستان و چین ئاستی دەردانی گازی دووانۆکسیدی کاربۆن ئەم ساڵ 8% بەرزبووەتەوە، بەڵام لە ئەمریکا 3% و لە ئەوروپاش 7% دابەزیوە".
هەوڵەکانی حکومەتی ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا بۆ لەکارخستنی ئەو وێستگانەی کارەبا کە بە خەڵووز کاردەکەن بەپێی زانایان هۆکاری سەرەکیی کەمبوونەوەی قەبارەی دەردانی گازی دووانۆکسیدی کاربۆنە لە ئەمریکا و ئەوروپا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە