راکونێک دەچێتە فرۆشگەیەکی خواردنەوە کحولییەکان و سەرخۆش دەبێت

05-12-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاژەڵێک دەچێتە فرۆشگەیەکی خواردنەوە کحولییەکان لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا و دوای شكاندنی چەندین بوتڵ و خواردنەوەی بڕێکی زۆر کحول، سەرخۆش دەبێ و دەکەوێ. 
 
رۆژی هەینی 05-12-2025 پەناگەی پاراستنی ئاژەڵانی ناوچەی هانۆڤەر لە ڤێرجینیا بڵاویکردەوە، راکونێک لە پشووی کۆتایی هەفتەی جەژنی سوپاسگوزاریدا چووەتە نێو فرۆشگەیەکی خواردنەوە کحولییەکان.
 
بەرەبەیانیی رۆژی دواتر، یەکێک لە ئەفسەرەکانی پەناگەکە بۆ شوێنی رووداوەکە بانگکرا و بۆی دەرکەوت کە ئاژەڵەکە چەندین رەفەی تێکداوە و دواتر لە توالێتدا بێهۆش کەوتووە.
 
وێنەکان نیشانی دەدەن رێڕۆیەکی فرۆشگەکە پڕە لە شووشەی شکاو و راکونەکەش لە تەنیشت توالێتەکەوە بە روودا کەوتووە و دەست و قاچی پان کردوەتەوە.
 
پەناگەکە لە پۆستێکدا لە فەیسبوک نووسیویەتی، "دوای چەند کاژێرێک لە خەو و دەرنەکەوتنی هیچ نیشانەیەکی برینداربوون (جگە لەوەی رەنگە تووشی سەرئێشەی دوای سەرخۆشی و بڕیاری هەڵە بووبێ)، ئاژەڵەکە بە سەلامەتی بۆ ژینگەی کێوی گەڕێندرایەوە، بەو هیوایەی فێر بووبێ کە دەرگە شکاندن و چوونەژوورەوەی نایاسایی چارەسەر نییە."
 
راکون، کە بە پەنجە لێهاتووەکانی ناسراوە، ئاژەڵێکی رەسەنی ئەمریکای باکوورە و زۆرجار بە شەواندا چالاکە و بۆ دۆزینەوەی خواردن، زبڵدان و شوێنەکانی دیکە دەپشکنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

لیندزی گراهام داوا لە ئەمریکا دەکات "بە هەر هۆکارێک بێت" بەرگری لە زیندانەکانی داعش لە سووریا بکات

لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، هۆشدارییەکی تووندی دا و رایگەیاند، پێویستە ویلایەتە یەکگرتووەکان بە شێوەیەکی راستەوخۆ دەستوەردان بکات بۆ پاراستنی ئەو زیندانانەی سووریا کە چەکدارانی داعشیان تێدایە، چونکە بە گوتەی ئەو، هەڵاتنی ئەوان بە واتای "بەرپابوونی دۆزەخ" دێت.