ئەحمەد شەرع و دۆناڵد ترەمپ "جەختیان لە پێویستی دەستەبەرکردنی مافەکان و پاراستنی گەلی کورد کردەوە"

19-01-2026
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکایەتیی سووریا: لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ ئەحمەد شەرع جەختیان کردەوە لە پێویستیی دەستەبەرکردنی مافەکان و پاراستنی گەلی کورد لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریادا
 
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا: 
 
پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆک ئەحمەد ئەلشەرع و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێشهاتەکانی سووریا تاوتوێ دەکات و جەخت لە پشتگیریکردنی یەکپارچەیی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکاتەوە
 
بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع، ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدا.
 
هەردوو سەرۆک جەختیان لە گرنگیی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و سەربەخۆییەکەی کردەوە، هەروەها پشتگیریکردنی هەموو ئەو هەوڵانەی کە ئامانجیان بەدیهێنانی سەقامگیرییە.
 
هەردوولا جەختیان لە پێویستیی دەستەبەرکردنی مافەکان و پاراستنی گەلی کورد کردەوە، لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریادا.
 
هەردوولا رێککەوتن لەسەر بەردەوامبوون لە هاوکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی "داعش" و کۆتاییهێنان بە هەڕەشەکانی.
 
هەروەها هەردوو سەرۆک تێڕوانینێکی هاوبەشیان بۆ سووریایەکی بەهێز و یەکگرتوو دەربڕی، کە توانای رووبەڕووبوونەوەی تەحەددییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی هەبێت.
 
لە میانی پەیوەندییەکەدا چەندین دۆسیەی هەرێمی تاوتوێ کران، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی پێدانی دەرفەتێکی نوێ بە سووریا بۆ هەنگاونان بەرەو داهاتوویەکی باشتر.
 
کۆماری عەرەبیی سووریا ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و د. یۆهان ڤادەفۆل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا

ئەڵمانیا: کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و یۆهان ڤاده‌فول جەختکردنەوەیە لە هاوئاهەنگییەکانی نێوانمان

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەیان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت کردنەوەیە لە هاوئاهەنگییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا. دەشڵێت، پێزانینیان بۆ هەموو ئەو هەوڵانە هەیە کە بۆ ئاگربەست و کەمکردنەوەی گرژییەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا نراون.