سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن: لە زووترین کاتدا دەگەڕێمەوە ڤەنزوێلا

06-01-2026
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ماریا کۆرینا ماچادۆ، سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆنی ڤەنزۆێلا رایگەیاند، پلانی هەیە "لە زووترین کاتدا" بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و هێرشیشی کردە سەر سەرۆکی کاتیی وڵاتەکە لە کاراکاس.
 
ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت کە سوپای ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنێکدا نیکۆلاس مادورۆی دەستگیر کرد. 
 
خانمەکە کە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ساڵی 2025ـە، بەڵێنیدا بگەڕێتەوە وڵاتەکەی.
 
ماچادۆ لە شوێنێکی نادیارەوە بە شۆن هانیتی، پێشکێشکاری کەناڵی فۆکس نیوزی گوت: "پلانم هەیە لە زووترین کاتدا بگەڕێمەوە ڤەنزوێلا".
 
سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆنی ڤەنزۆێلا بە ئاشکرا دێلسی رۆدریگێز، سەرۆکی کاتیی وڵاتەکەی رەتکردەوە و گوتی، ئەو "یەکێکە لە ئەندازیارانی سەرەکیی ئەشکەنجەدان، چەوساندنەوە، گەندەڵی و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر".
 
رۆدریگێز کە ئامادەیی خۆی بۆ کارکردن لەگەڵ واشنتن دەربڕیوە، لە سەردەمی مادورۆدا جێگری سەرۆکی ڤەنزۆێلا بوو.
 
ماچادۆ گوتی، رۆدریگێز لەلایەن خەڵکی ڤەنزۆێلاوە "رەتکراوەتەوە" و دەنگدەران لە بەرەی ئۆپۆزیسیۆندان.
 
ماچادۆ گوتیشی: "لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاکدا، بە جیاوازیی زیاتر لە 90٪ـی دەنگەکان دەیبەینەوە، هیچ گومانم لەمە نییە".
 
هەروەها ماچادۆ بەڵێنی دا "ڤەنزۆێلا بکاتە ناوەندی وزەی هەردوو کیشوەری ئەمریکا" و "سەرجەم ئەو پێکهاتە تاوانکارییانە هەڵبوەشێنێتەوە" کە زیانیان بە هاووڵاتییانی گەیاندووە. بەڵێنیشی دا "ملیۆنان ڤەنزۆێلایی بگەڕێنێتەوە نیشتمان کە ناچارکرابوون وڵات جێبهێڵن".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دەنگدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی "بەکۆیلەکردنی رەشپێستەکان"

لە دەنگدانێکی مێژوویی دا، جیهان کۆیلایەتیی رەشپێستەکان بە 'گەورەترین تاوان دژی مرۆڤایەتی' هەژمار دەکات

دەنگدانێکی مێژوویی. رۆژی چوارشەممە، نەتەوە یەکگرتووەکان بەکۆیلەکردنی رەشپێستەکان کە سەتان ساڵ بەردەوام بوو، وەک "گەورەترین تاوان دژی مرۆڤایەتی" ناساند. تەنیا سێ وڵات دژی بڕیارەکە وەستانەوە کە یەکێکیان ئەمریکا بوو و هۆکاری دژایەتییەکەیان روونکردەوە.