سەرۆکی کۆریای باشوور بەو مۆبایلەی گومانی سیخوڕی لێدەکرا، سێڵفییەک لەگەڵ سەرۆکی چین دەگرێت

دوێنێ کاژێر 11:01
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لی جێ میونگ، سەرۆکی کۆریای باشوور لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین سێڵفییەکی گرت. 
 
وێنەکە بە مۆبایلێکی زیرەک گیراوە کە پێشتر سەرۆکی چین بە دیاری دابووی بە سەرۆکی کۆریای باشوور و بە گاڵتەوە گوتبووی "رەنگە ئەم مۆبایلە بۆ سیخوڕی بەکاربێت."
 
رۆژی دووشەممە لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ پەکین، سەرۆکی کۆریای باشوور وێنەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە، کە تێیدا خۆی و سەرۆکی چین و هاوژینەکانیان دەردەکەون.
 
لی لەسەر وێنەکە نووسیویەتی: "سێڵفییەک لەگەڵ سەرۆک شی جینپینگ و هاوژینەکەی، بەو مۆبایلە شیاومییە گرتم کە لە شاری گیۆنگجو بە دیاری وەرمگرتبوو." هەروەها دەڵێت: "سوپاس بۆ ئەوان، باشترین وێنەی تەمەنم گرت."
 
لە وێنەکەدا هەردوو سەرۆک و هاوژینەکانیان بە دەمخەندەوە دەردەکەون. نووسینگەی سەرۆکی کۆریای باشوور ڤیدیۆیەکی کورتی ساتەکەی لە یوتیوب بڵاوکردەوە، کە تێیدا سەرۆکی چین بەسەر توانای وێنەگرتنی سەرۆکی کۆریای باشووردا هەڵدەدات.
 
چیرۆکی مۆبایلە "سیخوڕییەکە" چییە؟
 
ئەم مۆبایلە شیاومییە مانگی تشرینی دووەمی رابردوو دەنگدانەوەی زۆری هەبوو. ئەوکات لە پەراوێزی کۆبوونەوەیەکدا لە کۆریای باشوور، لی پرسیاری لە سەرۆکی چین کردبوو کە ئاخۆ پەیوەندییەکانی ئەم مۆبایلە پارێزراون. سەرۆکی چینیش بە گاڵتەوە پێی گوتبوو: "سەیری بکە بزانە دەرگای نهێنی تێدا نییە؟" مەبەستی لەوە بوو، کە رەنگە بەرنامەی سیخوڕیی تێدا بێت.
 
ئەمە گاڵتەیەکی دەگمەن بوو لە سەرۆکی چین، چونکە کەمجار بەو شێوەیە دەردەکەوێت گاڵتە بکات، بەتایبەت لەسەر بابەتێکی وەک سیخوڕی. سەرۆکی کۆریای باشوور لەوبارەیەوە دەڵێت: "نەمدەزانی سەرۆک شی ئەوەندە بە باشی گاڵتە دەکات."
 
کاردانەوەکان
 
سێڵفییەکە لە ئینتەرنێت دەنگدانەوەی زۆری هەبوو و لە ماوەی چەند کاژێرێکدا هەزاران جار بڵاوکرایەوە. بەکارهێنەرێک بە تەنزەوە بۆ سەرۆکی کۆریای باشووری نووسیوە: "گەورەم، دەزانی نیکۆلاس مادورۆ (سەرۆکی دەستگیرکراوی ڤەنزۆێلا)ـش هەمان مۆبایلی بەکاردەهێنا؟"
 
لی جێ میونگ کە لە مانگی حوزەیران بووە سەرۆکی کۆریای باشوور (دوای لابردنی سەرۆکی پێشوو)، ئێستا هەوڵ دەدات پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ چین باش بکاتەوە، دوای ئەوەی ماوەی چەند ساڵێک بوو پەیوەندییەکانیان ساردوسڕی تێکەوتبوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

کۆشکی سپی: ترەمپ بژاردەی سەربازی بۆ کۆنترۆڵکردنی گرینلاند تاوتوێ دەکات

کۆشکی سپی رۆژی سێشەممە رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێی چەند بژاردەیەک دەکات، لەنێویاندا کردەی سەربازیی بۆ کۆنترۆڵکردنی گرینلاند؛ ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی گرژییەکان و دانیمارکیش هۆشداریی دەدات کە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانیی ناتۆ