سەرۆکی ئازەربایجان: رێگە نادەین لە وڵاتەکەمانەوە هەڕەشە بۆ سەر ئێران دروست بێت

06-02-2026
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

عەزیز نەسیرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران سەردانی ئازەربایجانی کرد و لە باکۆ لە لایەن زاکر حەسەنوف، وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا. دواتر وەزیری بەرگریی ئێران لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان کۆبووەوە.
 
رۆژی هەینی، 6ـی شوباتی 2026، میدیای ئێران بڵاویکردەوە، سەردانەکە لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئەمنی و بەرگرییەکان و ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە لەنێوان هەردوو وڵاتی دراوسێدا بووە؛ ئاماژە بەوەش کراوە، لە سەردانەکەدا دوایین پێشهاتەکان و دۆخی ئەمنی و سەربازی لە ناوچەکەدا گفتوگۆ لەبارەوە کراوە. 
 
بە گوێرەی میدیای ئێران، ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان لە کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئێران رایگەیاندووە، کۆماری ئازەربایجان لە دۆخی ناوچەکە نیگەرانە و ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی گرژییەکان هەوڵەکانی بخاتەگەڕ.
 
ئیلهام عەلیێڤ گوتوویەتی، کۆماری ئازەربایجان هەمیشە بیر لە بەهێزکردنی سەقامگیری و ئاسایشی ئێرانی کردوەتەوە؛ ئاماژەی بەوەشکردووە کە "لە چوارچێوەی پەیوەندیی دڵسۆزانە و برایانەدا رێگە بە هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران نادەین."
 
عەزیز نەسیرزادەش لە دیدارەکەدا جەختی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئازەربایجان کردەوە و رایگەیاند، دەستوەردانی وڵاتانی دەرەوەی ناوچەکە، ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆردوومانێکی سوپای پاسدارن

هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی: راهاتووین بە مووشەکەکانی ئێران

لەگەڵ بەردەوامیی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل کە ماوەی 24 رۆژە بەردەوامە، ژیانی ئاسایی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا هاتووە؛ بەشێک لە ئیسرائیلییەکان دەڵێن بەو دۆخە راهاتوون، هاوکات ئامارەکانیش باس لە زیانی دەیان ملیار دۆلاری دەکەن.