بەڕێوەبەری ئەمازۆن بە 38 ملیار دۆلار لە هاوژینەکەی جیادەبێتەوە

06-07-2019
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن ئەمازۆن جیابوونەوە جێف بێزۆس
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئەم هەفتەیە گەورەترین جیابوونەوەی ژن و مێرد لە مێژوودا ئەنجامدەدرێت، کاتێک بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەمازۆن لە ژنەکەی جیادەبێتەوە و رێژەی لە 4%ـی داهاتەکەی پێدەدات.

جێف بیزۆس، ملیاردێر و خاوەنی بازاڕی ئۆنلاینی ئەمازۆن لە هاوژینەکەی بەناوی "ماککێنزی بیزۆس" جیادەبێتەوە و بڕی 38 ملیار دۆلاری پێدادات، ئەوەش گەورەترین بڕە پارەیە لە مێژوودا پیاوێک لەدوای جیابوونەوە بیداتە هاوژینەکەی.

بە جیابوونەوەی بەڕێوەبەری ئەمازۆن و ژنەکەی کە خاوەنی چوار منداڵن، ماککێنزی دەبێتە چوارەم دەوڵەمەندترین ژن لە جیهان و 22ـەمین دەوڵەمەندترینی جیهان، بەڵام پەیمانیداوە نیوەی ئەو پارەیەی لە مێردەکەی وەردەگرێت، بۆ کاری خێرخوازی بەکاریبهێنێت.


پێشتر جۆسیلین، کەسایەتی دیاری ئەمریکی بۆ جیابوونەوەی لە "ئەلیس ویڵدنشتاین"ـی مێردی، بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری پێدابوو. 

سەرەتای ئەمساڵ جێف بێزۆس دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆن و ماککێنزی هاوژینی رایانگەیاند لەیەکدی جیادەبنەوە، بەڵام هۆکاری ئەو بڕیارەیان ئاشکرانەکرد.

جێف بێزۆس زیاتر بە دامەزرێنەری کۆمپانیای ئامازۆن ناوبانگی دەرکردووە و ئێستاش گەورەترین پشکی لە کۆمپانیاکەدا هەیە. بەپێی دوایین راپۆرتی دارایی کۆمپانیای ئەمازۆن، بێزۆس خاوەنی 16.3%ـی پشکەکانی ئەمازۆنە.

لەماوەی 25 ساڵی هاوژینی لەگەڵ ماککێنزی، جێف بێزۆس جگە لە دامەزراندنی ئامەزۆن، کۆمپانیای بلو ئۆریجنی دامەزراند کە کۆمپانیایەکە پەیوەستە بە تەکنۆلۆجیای ئاسمانی، هەروەها رۆژنامەی واشنتن پۆستیشی کڕی.

نووسینگەی سەرەکیی کۆمپانیای ئامازۆن لە ویلایەتی واشنتنە و بێزۆس ماڵەکەی لەوێیە. بەپێی یاساکانی ئەمریکا، ئەگەر ئەو دوو کەسە لەیەکدی جیاببنەوە، تەواوی سامان و قەرزەکانیان دەبێت بە نیوەیی لەنێوانیاندا دابەشبکرێت، مەگەر ئەوەی کە رێککەوتنێکی پێشوەختە لەنێوانیاندا هەبێت.

دەیڤید ستارکس، پارێزەری شارەزا لە کاروباری جیابوونەوەی هاوژینەکان لە سیاتێل دەڵێت، دادگا لەکاتی جیابوونەوەدا چاوی لە قەبارەی سامانەکانەیە لە درێژخایەندا، بەوپێیەش هەوڵدەدات سامانی هاوژینەکان بە چەشنێک دابەشبکات، کە لە داهاتووشدا پشکێکی یەکسان بدرێت بە هەر کامەیان. بۆ نموونە ئەگەر یەکێک لە هاوژینەکان توانای کۆکردنەوەی سامانی زیاتری هەبێت لە داهاتوودا، لەوانەیە لەکاتی جیابوونەوەدا پشکێکی کەمتری بەرکەوێت و بەپێچەوانەوە.

 

 

داڕشتنەوە: حەکیم داود


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کۆچبەر لە سنووری مەکسیک کە چاوەڕێن بچنە ئەمریکاوە لە ساڵی 2023. وێنە: Getty Images

ئەمریکا بۆ کۆچبەرانی نایاسایی: یان 3000 دۆلارتان دەدەینێ، یان دەستگیرتان دەکەین

وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بڕیاریدا پاداشتی ئەو کۆچبەرانەی بەویستی خۆیان وڵاتەکە جێدەهێڵن لە 1000 دۆلارەوە بۆ 3000 دۆلار زیاد بکات و وەزیری ئاسایشی نیشتمانیش دەڵێت: "ئەوەی نەڕوات دەستگیر دەکرێت و هەرگیز ناتوانێت بگەڕێتەوە."