رووداو دیجیتاڵ
لە گوندێکی نزیک شاری بیلۆ هۆریزۆنتی لە بەرازیل، جۆرە جاڵجاڵۆکەیەک بە هەر کەسێکییەوە داوە، بە چووکێکی رەپەوە بردوویانەتە نەخۆشخانە. دوای 30 ساڵ لە یەکەم ئاشنابوونی پرۆفیسۆر کالرۆس ریبێیرۆ بەو بیرۆکەیە، ئەمڕۆ تاقیگەکانی بەرازیل پڕن لەو جاڵجاڵۆکەیە.
پزیشکان ژەهرەکەی دەرەهێنن و دەیانەوێت جێڵێکی بێ زیانی لێ دروستبکەن.
مارسیا هیلینا بۆرگیس، توێژەرە لە ناوەندی تەندروستیی FUNED، دەڵێت، "بۆچی ئەم پرۆفیسۆرە ئەم کارەی کرد؟ چونکە بینی ئەو نەخۆشانەی دەیانهێنانە نۆڕینگە و لەلایەن ئەم جاڵجاڵۆکەوە پێیانەوە درابوو، نیشانەیەکی کەسیی لێدەردەکەوت، کە پێی دەڵێن پرایپازم، کە رەپبوونێکی درێژخایەنی بەئازارە."
داپۆشراو بە تووکێکی قاوەیی و قەبارەیەکی 15 سەنتیمەتری، جاڵجاڵۆکەکە یەکێکە لە ژەهراویترین بوونەوەرەکان لە سەرتاسەری جیهان.
لەبەر سوود و قازانجی پێوەدانی، ناویان ناوە مۆزە جاڵجاڵۆکە.
ماریا ئیلینا، پرۆفیسۆر لە زانکۆی Minas Gerais دەڵێت، "سوودێکی دیکەی ئەو دەرمانە ئەوەیە، ئەمە حەب نییە، بەڵکو لەسەر شێوەی جێڵ بەکاردەهێندرێت. سوودبەخشە، چونکە زیانی لە کرێمەکانی دیکە کەمترە."
ئێستا ئەم ژەهرە لەلایەن زانکۆی فیدڕاڵی میناس گیراس لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، هەر کە ئەو پێکهاتەیەی نێوی دۆزرایەوە کە بەرپرسە لە کارەکە، جێڵی لێ بەرهەم دەهێندرێت و هەناردەی دەرەوە دەکرێت بۆچارەسەرکردنی کێشەی ملیۆنان پیاو لە سەرتاسەری جیهان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ