هەرێمێکی نەمسا دەیەوێت پاناخوازان ناچار بکات جگە لە فێربوونی ئەڵمانی زاراوەی ناوچەکانیش بزانن

08-02-2025
رووداو @Rudawkurdish
ژمارەیەک کۆچبەر لەکاتی چوونە ناو نەمسا. وێنە: Getty Images
ژمارەیەک کۆچبەر لەکاتی چوونە ناو نەمسا. وێنە: Getty Images
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەرێمێکی نەمساش دەیەوێت ئەوە بەسەر پەناخوازاندا بسەپێ، کە جگە لە فێربوونی زمانی ئەڵمانی، فێری زاراوەی ناوچەکەش ببن؛ ئەمەش رەخنەی زۆری دروستکردووە.
 
لە ویلایەتی نەمسای سەروو (یان وەکو بە ئەڵمانی پێی دەڵێن - ئۆبەرئوستەرغایش -) پلانێکی سەیر بۆ ئەو کۆچبەرانە دانراوە کە دەیانەوێت لەوێ بژین، یان داوای مافی پەنابەری بکەن. پارتە سیاسییەکان دەیانەوێت لەمەودوا کۆچبەران جگە لەوەی دەبێت فێری زمانی ئەڵمانی ببن، فێری زاراوەی تایبەتی ناوچەکەش ببن.
 
کریستیان دووغفێل، وەزیری هەرێمە نەمساییەکە بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی و خۆگونجاندن و گەنجان پێیوایە، فێربوونی زاراوەی ناوچەکە وادەکات کۆچبەران باشتر لە خەڵکی ناوچەکە تێبگەن و ژیانی رۆژانەیان ئاسانتر ببێت.
 
ئەو وەزیرە کە سەر بە پارتی لیبراڵ کۆنسێرڤاتیڤی (ئوو پێ فاو)ە، باوەڕی وایە، دواجار دەبێت کۆچبەران خۆیان لەگەڵ زۆرینەی کۆمەڵگە بگونجێنن و فێربوونی زاراوەش بەشێکە لە خۆگونجاندن.
 
ئەم بیرۆکە و پلانانە زۆر کەسی لە نەمسا نیگەران کردووە، چونکە وەکو ئەوان باسی دەکەن، زاراوەی نەمسای سەروو کەمتر لە یەک ملیۆن و نیو کەس قسەی پێدەکات و ناکرێت کۆچبەر ناچار بکرێت لە تەنیشت زمانی ئەڵمانی، ئەوەش فێرببن؛ بەتایبەتیش ئەوانەی ئەکادیمین، بیرۆکەکە بە کرچ و کاڵ دەزانن.
 
لودڤیگ لاهێغ، پسپۆڕی توێژینەوە ئەڵمانییەکان دەڵێت، ئەو ناوچەیە چەندین زاراوەی دیکەشی لێن و ئامانجی پلانەکە تەنیا بارگرانکردن و جاڕسکردنی کۆچبەرانە، ئەگینا زۆر کەسی نەمساییش هەن کە خەڵکی ناوچەکانی دیکەن و لە زاراوەی نەمسایی سەروو تێناگەن؛ خۆ ئەوانیش نابێت ناچار بکرێن کاتێک سەردانی ئەو ناوچەیە دەکەن، فێری زاراوەی ناوچەکە ببن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  لە ئەمریکا بەهۆی کەمی هێلکە، کڕین سنووردارە.

ئەمریکا هێلکە لە تورکیا و کۆریای باشوورەوە هاوردە دەکات

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزای باڵندە و بەرزبوونەوەی نرخی هێلکە لە ئەمریکا، ئیدارەی ترەمپ پلانی داناوە سەدان ملیۆن هێلكە لە تورکیا و کۆریای باشوور هاوردە بکات و باڵانسی نرخ بگەڕێنێتەوە.