پیاوێکی ئەفغانستانی لە ئەڵمانیا ویستی بە چەقۆ هێرش بکات و کوژرا

07-03-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

پۆلیسی ئەڵمانیا تەقەی لە پیاوێکی تەمەن 26 ساڵی ئەفغانستانی کرد کە چەقۆی هەڵگرتبوو و ویستی هێرش بکات. رووداوەکە لە نزیک شاری ماگدێبۆرگ لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا روویدا، پیاوەکە بەهۆی سەختیی برینەوە گیانی لەدەستدا.
 
رۆژی هەینی، 07-03-2025 پۆلیسی ئەڵمانیا لە راگەیێندراوێکدا گوتی، لە شوقەیەکی شارۆچکەی شونبێک لە باشووری شاری ماگدێبۆرگ، پیاوێکی ئەفغانستانی بە چەقۆ هەڕەشەی لە پیاوێکی ئەڵمانیی هاوتەمەنی خۆی کردبوو.
 
چەند کەسێکی شارۆچکەکە پەیوەندییان بە پۆلیسەوە کردبوو و پێش ئەوەی ئەو هاووڵاتییە ئەفغانستانییە هێرش بکاتە سەر هاووڵاتییە ئەڵمانییەکە، پۆلیس تەقەی لێکرد.
 
پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە و تاوەکو ئێستا هۆکاری دەمەقاڵێیەکە ئاشکرا نەکراوە.
 
ماوەیەکە رووداوی خوێناوی بەرۆکی ئەڵمانیای گرتووە. 
 
رۆژی 03-03-2025، لە شاری مانهایمی رۆژئاوای ئەڵمانیا ئۆتۆمبێلێک خۆی بەنێو قەرەباڵخییەکدا کرد و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 11ـی دیکە برینداربوون. شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ئەڵمانی و تەمەنی 40 ساڵ بوو.
 
21-02-2025 کەسێک لە نزیک مۆنیومێنتی هۆڵۆکۆستی جووەکان لە بەرلین بە چەقۆ هێرشی کرد و گەشتیارێکی ئیسپانی بریندارکرد. 
 
13-02-2025 پۆلیسی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، لە شەقامی زایدێ لە شاری میونشن، ئۆتۆمبێلێک خۆی بەنێو کۆمەڵێک خەڵکدا کرد. دوای رووداوەکە ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد و شۆفێرەکەیان دەستگیرکرد، کە پەناخوازێکی ئەفغانستانی بوو. لە رووداوەکە منداڵێکی دوو ساڵ و دایکی گیانیان لەدەستدا.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرابوو.

نەمسا؛ تۆمەتبارێکی سووریایی دانی بە هێرشێکی تیرۆریستیدا نا

داواکارانی گشتیی نەمسا رایدەگەیێنن، پیاوێکی سووری کە لە شوێنی رووداوێکی چەقۆوەشاندن لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا و تێیدا هەرزەکارێک کوژرا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون، دانی بەوەدا ناوە کە تاوانێکی تیرۆریستیی کردووە.