رووداو دیجیتاڵ
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا رۆژی سێشەممە، 7ـی تشرینی یەکەمی 2025 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان کرد. ئەردۆغان پیرۆزبایی رۆژی لەدایکبوونی لە پووتین کرد.
سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، ئەردۆغان و پووتین باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، پێشهاتەکانی جەنگی غەززە و جەنگی ئۆکراینا و رووسیاشیان کردووە.
ئەردۆغان باسی لەوە کردووە، تورکیا هەوڵێکی زۆر بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە و گەیاندنی کۆمەکی مرۆیی دەدات.
ئەردۆغان هەروەها گوتوویەتی: "بێ گەرەنتیی ئاشتیی هەمیشەیی و ئاسایشی مرۆیی لە ناوچەکەدا، ئارامی بەدی نایەت."
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا و رووسیا تاوتوێ کراون و ئەردۆغان بە گرنگی زانیوە ئاشتییەکی دادپەروەرانە و هەمیشەیی، کۆتایی بە جەنگ بهینێت و گوتوویەتی، تورکیا لە هەوڵە نێوەندگیری و دیپلۆماسییەکانی لەو چوارچێوەیەدا بەردەوام دەبێت.
سەرۆککۆماری تورکیا هەروەها پیرۆزبایی رۆژی لەدایکبوونی لە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا کردووە.
پووتین رۆژی 7-10-1952 لە سانپیتەرسبێرگی رووسیا لەدایکبووە و پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ