نێتفلێکس کۆمپانیای وۆرنەر برۆس بە 72 ملیار دۆلار دەکڕێ

07-12-2025
نێتفلێکس دەبێتە خاوەنی ستۆدیۆکانی وۆرنەر برۆس
نێتفلێکس دەبێتە خاوەنی ستۆدیۆکانی وۆرنەر برۆس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای نێتفلێکس، گەورە کۆمپانیای بواری فیلم و سینەما، (وۆرنەر برۆس) بە 72 ملیار دۆلار دەکڕێ.
 
نێتفلێکس دەبێتە خاوەنی ستۆدیۆکانی وۆرنەر برۆس و پلاتفۆرمی پەخشی فیلمی کۆمپانیاکە ( ئێچ بی ئۆ ماکس).
 
وایت گرانسام، شارەزای میدیا و بازاڕی فیلمە و باس لەوە دەکات، "ئەم مامەڵەیە، دوو یاریزانی سەرەکی بواری فیلم و تەلەفزیۆن لە ژێر یەک چەتر کۆدەکاتەوە. وۆرنەر ئەزموونێکی دەیان ساڵەی هەیە وەک لە فیلمی ( هاری پۆتەر) و زنجیرەی ( فرێندز) دەبینین، هەروەها خاوەنی پلاتفۆرمی ( ئێچ بی ئۆ ماکس) و ستۆدیۆکانی ( دی سی)ـیە."
 
پلاتفۆرمی نێتفلێکس لە ساڵی 1997 لەلایەن ئەندازیارێکی کۆمپیوتەر و خاوەنکارێکەوە دامەزرا، ئێستا هێندە گەورە بووە کە 270 ملیۆن هاوبەشی هەیە و بەهاکەشی بەرزبووەتەوە بۆ نزیکەی 500 ملیار دۆلار.
 
نێتفلێکس لە رێگەی ئەم مامەڵەیەوە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی فیلم لە هۆلیوود کە خاوەنی 100 ساڵ ئەزموونە دەکڕێ.
 
وایت گرانسام دەڵێت، "ئەگەر مامەڵەکە سەربگرێ، شارەزایان دەڵێن لە قازانجی بەکاربەرانە، بەوپێیەی دەتوانێ نرخی خزمەتگوزارییەکان دابەزێنێ. پرسیارە گەورەکە ئەوەیە ئایا نێتفلێکس و ئێچ بی ئۆ دەبنە پلاتفۆرمێکی گەورەتر یان بە جیا دەمێننەوە. تەنانەت ئەگەر بە جیاش بمێننەوە. دەبێت نرخی هاوبەشبوونیان هەرزانتر دەبێت."
 
پێشبینیدەکرێ لە 12 تاوەکو 18 مانگی داهاتوودا ئەو مامەڵەیە تەواو بێ.
 
وۆرنەر برۆس خاوەنی چەندین کەناڵی پەخشی تەلەفزیۆنی راستەوخۆیشە وەک ( سی ئێن ئێن)، ( تی ئێن تی) و ( تی بی ئێس) کە مامەڵەکەی نێتفلێکس نایانگرێتەوە و لە ژێر ناوی کۆمپانیایەکی دیکە بەڕێوەدەبرێن و بەردەوام دەبن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: Saul Loeb/AFP

ترەمپ: بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکەمەوە

دۆناڵد ترەمپ دەڵێ، بیر لە بژاردەی "گورزی سەربازیی سنووردار" بۆ سەر ئێران دەکاتەوە. ئەم هەڕەشە نوێیەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ جێگیرکردنی هێزێکی گەورەی دەریایی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست