کەشناسیی جیهانی: لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێدا ئەوروپا ریکۆردێکی نوێی پلەی گەرمای تۆمارکردووە

08-01-2023
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پسپۆڕانی گۆڕانی کەشوهەوا لە ئەوروپا دەڵێن، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا پلەی گەرما لە وڵاتەکانیان بەرزبووەتەوە. کەشناسیی جیهانیش هۆشداری لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە زستاندا دەدات. 
 
لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەسەر ئاستی جیهان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە، زانایانی بواری کەشوهەوا هۆشداری دەدەن لەوەی شەپۆلەکانی گەرما و کەشوهەوای گەرمتر لە مامناوەند بە درێژایی ساڵ زیاتر باو دەبن.
 
دوای ئەزموونکردنی گەرمای هاوین و وشکەساڵییەک کە لە چەندین دەیەدا وێنەی نەبووە، لەگەڵ هاتنی زستانیش، شەپۆلێکی کەشوهەوای گەرم سەرانسەری ئەوروپای گرتووەتەوە و بەفری چیاکانی ئەلپ لە سویسرا و پیرین لە ئیسپانیای تواندووەتەوە، پلەی گەرمی گەیشتووەتە سەرووی 20 پلەی سیلیزی. تەنانەت لەو ناوچانەشی کە لە باری ئاساییدا لەم کاتانەی ساڵدا پلەی گەرما دەگاتە ژێر سفر پلەی سیلیزی. 
 
بەگوێرەی رێکخراوی کەشناسیی جیهانی، لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێدا، ژمارەیەک وڵاتانی ئەوروپی ریکۆردێکی نوێی پلەی گەرمییان لەم کاتەی ساڵدا تۆمارکردووە.
 
فرێجا ڤامبۆرگ، توێژەر لە ئاژانسی گۆڕانی کەشوهەوای کۆپەرنیکەسی ئەوروپی دەڵێت: "بە لە بەرچاوگرتنی ئەوەی کە پلەی گەرما چەندە لە چاوەڕوانی ئەم کاتەی ساڵ لایداوە، شەپۆلی گەرمای زستانە لەم کاتەدا رووداوێکی دژواری گەرمایە لە ئەوروپا." 
 
هۆکاری ئەم شەپۆلەی گەرمایە چییە؟
 
ڤامبۆرگ دەڵێت: "لە رۆژی 1ـی کانوونی دووەمدا، هەوایەکی بەهێز لە باشووری رۆژئاواوە بەسەر ناوچەی گەرما بەرکەوتوو هەڵیکردووە کە دەکرا بایەکی گەرمتر بەرەو باکوور ببات، بەڵام بایەکە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەرەو رۆژهەڵات هەڵیکرد و تەنانەت گەیشتە بێلاڕووس. کەمترین رێژەی بەفربارینیش بە ئەگەرێکی زۆرەوە هۆکارێکی دیکەی پەیوەندیدار بووە بۆ روودانی ئەم دیاردەیە."
 
بەگوێرەی ڤامبۆرگ، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جیهان، شەپۆلی گەرما زیاتر و چڕتر دەبن. ئەوەش وەکو خۆی دەڵێت، تەنیا بە هاوینەوە نەبەستراوەتەوە، بەڵکو کاریگەرییەکە لەسەر زستانیش هەیە. 
 
لە کاتێکدا شەپۆلی گەرما لە ئەوروپا بە تێکڕا لە وەرزی هاویندا بە تینترە، "زستانیش تادێت بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی زەوی، گەرمتر دەبن". 
 
ڤامبۆرگ ئاماژە بەوەش دەکات، "باکووری ئەوروپا لە زستاندا رووبەڕووی گەرمییەکی بەهێزتر بووەتەوە بەراورد بە هاوین، لەکاتێکدا لە باشووری ئەوروپا گەرمبوون لە هاویندا زیاتر دەردەکەوێت".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان: پێویستە رێگەیەکی ئاشتییانە بۆ جەنگی ئێران بدۆزرێتەوە

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست چووەتە دووەم مانگەوە و هۆشداری دا کە بارودۆخەکە خەریکە بە تەواوی لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت. ئەو داوای لە ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران کرد دەستبەجێ جەنگ رابگرن و رێگە بۆ دیپلۆماسی و چارەسەری ئاشتییانە خۆش بکەن.