لە فەرەنسا لێکۆڵینەوە لە بەرهەمی ئاوی کانزایی کۆمپانیای نێسلەی دەکرێت

08-02-2024
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

داواکارانی فەرەنسا بە فەرمی کەیسێکی لێکۆڵینەوەیان لە دژی کۆمپانیای نێسلەی، یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بواری ماددە خۆراکییەکان کردەوە لە دژی شێوازی پاڵاوتنی بەرهەمی ئاوی کانزایی لە بوتڵکراوی ئەو کۆمپانیایە.
 
کردنەوەی کەیسی یاسایی لە دژی کۆمپانیای نێسلەی کە نووسینگەی سەرەکی لە سویسرایە، دوای ئەوە دێت کە ژمارەیەک راپۆرتی میدیایی بڵاوبوونەوە لەسەر ئەوەی 1 لەسەر 3ی بەرهەمی ئاوی لە بوتڵکراوی کۆمپانیای نێسلەی بەشێوازێک دەپاڵێورێت کە تەنیا لە پاڵاوتنی ئاوی بۆری بەکاردێت.
 
بەپێی یاسا و رێساکانی فەرەنسا، ناکرێت بەرهەمی ئاوی کانزایی لە بوتڵکراو لە رێگەی فلتەری کاربۆن و تیشکی ئۆڵترا ڤایۆلێت بپاڵێورێت.
 
بەشی بەرهەمهێنانی ئاوی کانزایی نێسلەی رایگەیاندووە بۆ ئەوەی دڵنیا بێت لە تەندروستی و کوالێتیی تەواوی ئاوە کانزاییەکان بەم دواییانە، تیشکی ئۆڵتراڤایۆلێت و فیلتەری کاربۆنی ئەکتیڤی بەکارهێناوە.
 
نێسلەی دەڵێت ئەو کارەی لەپێناو دڵنیابوون بووە لە تەندروستبوونی بەرهەمەکانی و لەبەر ئەوەش پابەندبوون بە یاسا و رێساکانی لەبیرکردووە.
 
کۆمپانیاکە جەخت لەوە دەکاتەوە ئیستا هەموو یاسا و رێسا تەکنیکییەکانی لەبەرچاو گرتووە و بەرهەمەکان بەو شێوازە بەرهەمدێت، کە لە یاسا و رێساکاندا هاتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.