رۆژنامەی دێر شپیگڵ بە گوتارێک لەسەر "کەزییەکی دەستکرد" کوردانی ئەڵمانیا تووڕە دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
کەهی مەحموود
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رۆژنامەی دێر شپیگڵی ئەڵمانی، لە 6ـی شوباتی 2026، گوتارێکی بە ناونیشانی "بۆچی کەزییەکی ساختە سەرنجی جیهانی راکێشاوە" بڵاوکردەوە. گوتارەکە ئاماژە بەو ڤیدیۆیە دەکات کە تێیدا چەکدارێکی سەر بە سوپای عەرەبیی سووریا بێڕێزی بە کەزیی شەڕڤانێکی کوردی شەهید دەکات. بە بڕوای رۆژنامەکە، ئەو کەزییە "پارچەیەکی بارۆکە (پرچی دەستکرد)" بووە. ئەمەش وایکردووە سیاسییەکان و رەوەندی کوردی لە ئەڵمانیا "ناڕازی بن" و داوای روونکردنەوە لە دێر شپیگڵ بکەن.
 
نووسەرانی گوتارەکە، موهەنەد خەلیل نەجار و کریستۆف رۆیتەر، دەڵێن ئەو ڤیدیۆیە "راست نییە." ئەوان گوتارەکەیان بەم شێوەیە دەستپێکردووە: "لە سووریا، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ کۆکردنەوەی لایەنگرانیان لە سەرانسەری جیهان، پشت بە سۆشیاڵ میدیا دەبەستن. ڤیدیۆیەکی سەرنجڕاکێش نیشانی دەدات: هەموو ئەو شتانەی بڵاودەکرێنەوە راست نین."
 
هەردوو رۆژنامەڤانەکەی دێر شپیگڵ ناوەڕۆکی ڤیدیۆکە وەک "دیالۆگێکی نێوان دەرهێنەرێک و پیاوێکی تەمەن مامناوەند" وەسف دەکەن. بە گوتەی ئەوان، هەسەدە ئەو ڤیدیۆیەی بۆ چالاکڤانانی کورد ناردووە بە مەبەستی "بڵاوکردنەوەی پەیامێکی دژ بە تێکەڵکردنەوەی ناوچە کوردییەکان لە ناو سووریای ئێستادا."
 
نووسەرەکان ئاماژە بە لێکۆڵینەوەکانی خۆیان دەکەن و دەڵێن ئەو چەکدارەی بە ناوی (رامی دەهش)ـەوە دەردەکەوێت، "لەپڕ لەو شوێنە بووە." بە گوتەی ئەوان، دەهش خەڵکی شاری گرێسپییە و لەسەر مێزی چێشتخانەیەک کەزییەکی بینیوە و لەبەردەم کامێرا "گاڵتەی" پێکردووە. دێر شپیگڵ دەڵێ، ئەمە لەلایەن چەندین دانیشتووی "عەرەبی ئەو شارەوە" پشتڕاستکراوەتەوە.
 
خۆپێشاندان دژی دێر شپیگڵ
 
رەوەندی کوردی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامی ناڕەزایەتییان دژی رۆژنامە ئەڵمانییەکە بڵاوکردووەتەوە. بە بڕوای ئەوان، ئەم گوتارە "بێلایەن نییە" و "سوککردنی تاوانەکانی جەنگی سوپای عەرەبیی سووریایە." ئەنجوومەنی کوردی لە هامبۆرگ لەگەڵ چەند رێکخراوێکی دیکە رایانگەیاند، لە 9ی شوباتدا، خۆپێشاندان لەبەردەم باڵەخانەی دێر شپیگڵ دەکەن.
 
بێریڤان ئایماز: داوای روونکردنەوە دەکەین
 
بێریڤان ئایماز، سیاسەتڤانی کورد لە ئێکس دڵگرانیی خۆی بەرامبەر گوتارەکەی دێر شپیگڵ دەربڕی. ئایماز کە ئەندامی پارتی سەوزە و ئێستا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ویلایەتی نۆردراین فێستفاڵنە، گوتی: "گوتارەکە جێی نیگەرانییە. ڤیدیۆی ئیسلامییەکی دەژ ژنی سووریایی سووک دەکرێ و خۆپێشاندانە جیهانییەکانی دژ بەو ڤیدیۆیەش وەک پڕوپاگەندە نیشان دەدرێن. ئایا بە راستی ئەمە هێشتا رۆژنامەگەریی نووسینی بیروڕایە؟"
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەنیسەیەک لە کادونای نێجیریا. وێنە: REUTERS/Nuhu Gwamna

لە نێجیریا سێ کەس کوژران و 49ش رفێندران

هێزە ئەمنییەکانی نێجیریا رایانگەیاند، لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا و لە ئەنجامی زنجیرەیەک هێرشی چەکداری لە ویلایەتی کادونا، سێ کەس کوژراون و 49ی دیکەش رفێندراون، کە قەشەیەک و ئیمامێکیان تێدایە