رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای لامبێسی بەریتانیا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بە فەرمی یادی جینۆسایدی گەلی کورد لە باشووری کوردستان دەکرێتەوە، سەرباز بەرزنجی پارێزگاری ئەو شارە بە دیاسپۆرای راگەیاند، یادکردنەوەی هەڵەبجە و ئەنفالی باشووری کوردستان خراوەتە ئەجێندای یادکردنەوەکانی پارێزگاکە.
رۆژی هەینی، 08-03-2024، هێمن عەبدوڵڵا لە بەرنامەی دیاسپۆرای رووداو گوتی، لەوەتەی لامبێس پارێزگارێکی کوردی هەیە بۆنە و سیمبۆلە کوردییەکان چوونەتە نێو باڵەخانەی ئەو پارێزگایەوە.
لەوبارەیەوە سەرباز بەرزنجی، پارێزگاری لامبێس بە دیاسپۆرای راگەیاند، "یادکردنەوەی هەڵەبجە و ئەنفال و جینۆسایدی باشووری کوردستان بە گشتی و بە فەرمی خراوەتە نێو ئەجێندای یادکردنەوەکانی پارێزگاکە و رێوڕەسمەکە بۆنەیەکی فەرمی دەبێت لە پارێزگاکە."
ئەوە لە کاتێکدایە، کۆتایی ساڵی رابردووش پەیکەری عومەری خاوەر بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر سیاسەتڤان و کەسایەتیی بەریتانی و کوردستانی لە پارێزگاکەدا دانرا.
لەبەر سنوورداریی شوێنی میوانان، ئەوانەی بیانەوێت لە رێوڕەسمەکەی رۆژی یەکشەممەدا ئامادەببن، پێویستە خۆیان لەڕێگەی ماڵپەڕی ئیڤێنت برایت ناونووس بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ