رووداو دیجیتاڵ
بەپێی زانیارییەکانی دیاسپۆرا، هەر هاووڵاتییەکی بەریتانی لە کاتی پشووەکانی هاویندا پاسپۆرتەکەی کەمتر لە سێ مانگی مابێت بۆ بەسەرچوون، ناتوانێت سەردانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بکات.
بەرنامەی دیاسپۆرای رووداو رۆژی هەینی، 08-03-2024، ئەو دیاسپۆرانشینانەی کە هەڵگری پاسپۆرتی بەریتانین ئاگادارکردەوە، کە پشووەکانی هاوین چەند مانگێکی ماوە، ئەگەر تاوەکو ئەو کاتە، پاسپۆرتەکانیان کەمتر لە سێ مانگی مابێت بۆ بەسەرچوون، ناتوانن گەشتی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بکەن و رەنگە لەسەر سنوورەکانیش بێت ئەو کەسانە بگێڕنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی دیاسپۆرا، لەسەر سنوورەکان پاسپۆرتی هاووڵاتییانی بەریتانی کۆنترۆڵ دەکرێن، بۆ ئەوەی بزانن لەماوەی زۆرتر لە 90 رۆژدا چەند جار هاتوونەتە یەکێتیی ئەورووپا و گەڕاونەتەوە.
بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان ئەورووپا و بەریتانیا بۆ پاش برێگزیت، هاووڵاتییانی بەریتانیا بۆیان هەیە 90 رۆژ بە ڤیزا لە وڵاتانی شینگن بمێننەوە. ئەگەر هاتوو لەو ماوەیە زیاتر مانەوە، دەبێت داوای مافی مانەوە بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ