رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پاریس لەگەڵ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دیداری هەبوو.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆکی فەرەنسا بۆ کردنەوەی کاتێدرالی نۆتردام لەگەڵ 50 سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان لە پاریسە، چاوی بە ژمارەیەک سەرۆک، سەرکردە و کەسایەتیی دیاری جیهان کەوت لەنێویاندا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا.
لەدواى کۆتاییهاتنی رێوڕه‌سمه‌كه، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، له كۆشكى ئێليزێ، کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا ئاماده‌ى ئێواره‌خوانێك بوو، کە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بۆ ميوانان و به‌شدارانى رێوڕه‌سمه‌كه، ئاماده‌ى كردبوو.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان شەوی رابردوو (شەممە، 7-12-2024) رایگەیاندبوو "بانگهێشت و بەشداریکردنی سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى له‌م رێوڕه‌سمه‌دا، نيشانه‌ى دۆستايه‌تى و په‌يوه‌نديى پته‌وى نێوان فه‌ره‌نسا و هه‌رێمى كوردستانه، هه‌روه‌ها گرنگيى رۆڵ و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و په‌يوه‌ندييه ديپلۆماسييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كاندا نيشان ده‌دات."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی کردنەوەی کاتێدراڵی نۆتردام لە پاریس گوتی، "بەبۆنەی ئەم دەستکەوتە مەزنەوە، پیرۆزبایی لە هاوڕێم سەرۆک ماکرۆن دەکەم."
کاتێدرالی نۆتردام لە پاریس کە لە ساڵی 2019 سووتا، دوای پێنج ساڵ کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی، دوێنێ لە رێوڕەسمێکی گەورەدا کرایەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس هەروەها گوتی، "ئەم بۆنە مێژووییە هێمای خۆڕاگریی و پاراستنی میراتی هاوبەشی مرۆییمانە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ