جێگری ترەمپ: سەرکوتکردنی خۆپێشاندەرانی ئێران بەشێکی سەرەکیی دانوستاندنەکانە

09-02-2026
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ ئەرمینیا رایگەیاند، پرسی مافەکانی مرۆڤ و "سەرکوتکردنی تووندی خۆپێشاندەران" لەلایەن تارانەوە، بەشێکی دانەبڕاو و سەرەکیی دانوستاندنەکانی نێوان واشنتن و ئێرانە. ڤانس جەختی کردەوە، دۆناڵد ترەمپ لەم بارەیەوە داواکاریی "زۆر تووندی" هەیە.
 
جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا لە یەریڤان ئاماژەی بەوە کرد، دۆناڵد ترەمپ هێڵە سوورەکانی دانوستاندن دیاری دەکات، بەڵام حەز دەکات کارتەکانی بە "نهێنی" بهێڵێتەوە. ڤانس گوتی: "سەرۆک ئەوەی لە ناو دانوستانەکاندا دەیکات بە ئاشکرا رایناگەیەنێت، چونکە دەیەوێت مەودای بڕیاردان بۆ خۆی بپارێزێت و رێگە نەدات گوشاری دەرەکی سنوورداری بکات."
 
ڤانس ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمریکا لە رابردوودا هەوڵی زۆری داوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی بنیاتنەر کە لە بەرژەوەندیی هەردوولادا بێت، بەڵام بە گوتەی ئەو "ئێرانییەکان ئەوەندە ژیر نەبوون ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە."
 
سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی ئێران و مامەڵەی دەسەڵاتداران لەگەڵ ناڕەزایەتییەکان، جەی دی ڤانس رایگەیاند، "سەرکوتکارییەکان دڕندانە و تووندوتیژ بوون". ڤانس گوتی: "ئێمە لەگەڵ گەلی ئێران و مافی خۆپێشاندانی ئاشتییانە دەوەستین. پرسی لەسێدارەدانی زیندانییان و پێشێلکارییەکان نەک تەنیا لەگەڵ ئێرانییەکان، بەڵکو لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەکەدا وەک تەوەرێکی سەرەکی باس کراوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەنگەی هورمز.

ئوسترالیا و ژاپۆن داواکەی ترەمپ بۆ ناردنی کەشتیی جەنگی بۆ تەنگەی هورمز رەتدەکەنەوە

دوای داواکەی ترەمپ بۆ ناردنی کەشتیی جەنگی لەلایەن وڵاتانی هاوپەیمانیی ئەمریکاوە بۆ پاراستنی ئاسایشی تەنگەی هورمز، هەریەکە لە سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن و وەزیری گواستنەوەی ئوسترالیا ئاشکرای دەکەن کە ئەوان هیچ کەشتییەکی جەنگی بۆ تەنگەی هورمز نانێرن.