راپۆرتێک: ترەمپ بیر لە ناردنی هێزی تایبەت دەکاتەوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمەکەی ئێران

09-03-2026
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئاژانسی "بلومبێرگ" ئاشکرای دەکات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێی بژاردەی ناردنی هێزی تایبەت دەکات بۆ ناو خاکی ئێران، ئەمەش بە مەبەستی دەستبەسەرداگرتنی ئەو یۆرانیۆمە پیتێندراوەی کە تاران کۆی کردووەتەوە و نزیکە لە ئاستی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی.
 
ئاژانسەکە لە زاری سێ سەرچاوەی دیپلۆماسییەوە بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ئەمریکا نیگەرانییەکی زۆریان هەیە لەوەی کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابێتنەوە.
 
نیگەرانییەکان دوای ئەوە دێن، کە ماوەی نۆ مانگە پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، نەیانتوانیوە شوێنی کۆگاکانی یۆرانیۆمی ئێران پشتڕاست بکەنەوە، ئەمەش گومانی لای لایەنە نێودەوڵەتییەکان دروستکردووە.
 
ترەمپ رۆژی شەممە، لە لێدوانێکدا لەناو فڕۆکەی سەرۆکایەتی ئاماژەی بەو پرسە کرد و رایگەیاند: "ئەوان (پشکنەران) نەیانتوانیوە بگەنە ئەو شوێنە، رەنگە لە کاتێکی دیکەدا ئێمە بتوانین بیگەینێ."
 
تڕەمپ لەبارەی ئەگەری هێرشکردنە سەر ئەو کۆگایانە گوتی: "ئێمە هێرشمان نەکردووەتە سەری، بەڵام ئەوە شتێکە کە دەتوانین لە داهاتوودا ئەنجامی بدەین؛ لەم کاتەدا ئەو کارە ناکەین."
 
ئەم هەنگاوە ئەگەر بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، وەک یەکێک لە مەترسیدارترین بژاردە سەربازییەکانی واشنتن بەرامبەر تاران دادەنرێت، کە ئامانج لێی رێگریگریکردنە لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
 
تاران بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بۆ مەبەستی ئاشتییانەیە، بەڵام بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ نزیکەی 60%، ترسی لای وڵاتانی رۆژئاوا دروستکردووە، کە تاران تەنیا هەنگاوێکی کەم لە بەدەستهێنانی ماددەی پێویست بۆ بۆمبی ئەتۆمی دوور بێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دەنگدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی "بەکۆیلەکردنی رەشپێستەکان"

لە دەنگدانێکی مێژوویی دا، جیهان کۆیلایەتیی رەشپێستەکان بە 'گەورەترین تاوان دژی مرۆڤایەتی' هەژمار دەکات

دەنگدانێکی مێژوویی. رۆژی چوارشەممە، نەتەوە یەکگرتووەکان بەکۆیلەکردنی رەشپێستەکان کە سەتان ساڵ بەردەوام بوو، وەک "گەورەترین تاوان دژی مرۆڤایەتی" ناساند. تەنیا سێ وڵات دژی بڕیارەکە وەستانەوە کە یەکێکیان ئەمریکا بوو و هۆکاری دژایەتییەکەیان روونکردەوە.