بەربژێرێکی کورد بۆ پەرلەمانی ئەورووپا: کار لەسەر بەهێزکردنی دەنگی کورد دەکەم

09-06-2024
 دیانە غەفوور: کورد پێویستی بە لۆبییەکی بەهێز هەیە
دیانە غەفوور: کورد پێویستی بە لۆبییەکی بەهێز هەیە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەربژێرێکی کورد لە پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێد بۆ پەرلەمانی ئەورووپا، دەڵێت ئەگەر بگاتە پەرلەمانی ئەوروپا، کار بۆ بەهێزکردنی دەنگی کورد دەکات.
 
ئەمڕۆ (یەکشەممە، 9-6-2024) دوایین رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپایە، کە لە 6ـی ئەم مانگە دەستیپێکردووە، لە هەر 27 وڵاتەکەی یەکێتیی ئەوروپا، حەوت کورد بەربژێرن، دوو لەو کوردانە لە لیستی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێدن، کە پێکدێن لە دیانە غەفوور و ئەڤین ئینجیر.
 
دیانە غەفوور، لە تەمەنی 11 ساڵییەوە تێکەڵی سیاسەت بووە، لە باوکێکی کوردی کەرکووک و دایکێکی کوردی شاری ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە.
 
ئەو بەربژێرە کوردە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رووداو دەڵێت، سێ مانگە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات، ئەمڕۆش ئەنجامی هەڵبژاردنەکە رادەگەیێندرێت و دەردەکەوێت حیزبەکەی چەند کورسی لە پەرلەمان هێناوە. 
 
سوێد، کە ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپای تێدا دەکرێت، 21 کورسیی لە پەرلەمانەکەدا هەیە، دیانە غەفوور پێشبینی دەکات، حیزبەکەی 6-7 کورسی لە پەرلەمانی ئەورووپا بەدەستبهێنێت، لەکاتێکدا ئێستا پارتەکەیان خاوەنی پێنج کورسییە لە پەرلەمانی ئەورووپا.
 
ئەو بەربژێرە کوردە بۆ ئەوەی بگاتە پەرلەمانی ئەورووپا، پێویستی بە 50 هەزار دەنگ هەیە. دیانە دەڵێت "کوردی زۆر لە سوێد پەیوەندییان پێوەکردووم و بەڵێنیان پێداوم دەنگم پێ بدەن."
 
دیانە غەفوور ئاماژەی بەوە دا، ئەگەر لەو هەڵبژاردنە دەربچێت، کار لەسەر بەهێزکردنی دەنگی کورد دەکات لە پەرلەمانی ئەورووپا. ئەو دەڵێت: "پێیان دەڵێم کورد کێن، دۆزەکەیان چییە، دەبێت بەرگری لە کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان بکەن. کورد پێویستی بە لۆبییەکی بەهێز هەیە و من ئامادەم لەو رووەوە هاوکاریان بکەم."
 
سەبارەت بە پرسی کۆچبەرانیش، دیانە گوتی، خۆی و خێزانەکەی کۆچبەر بوون، بۆیە پێویستە کاری زیاتر لەسەر پرسی کۆچبەران و بەشداریکردنیان لە کۆمەڵگەدا بکرێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.