نەتەوە یەکگرتووەکان: هاوکارییەکانمان بۆ ئۆکراینا دەگەیێنینە 4.3 ملیار دۆلار

09-08-2022
نەتەوە یەکگرتووەکان: هاوکارییەکانمان بۆ ئۆکراینا دەگەیێنینە 4.3 ملیار دۆلار
نەتەوە یەکگرتووەکان: هاوکارییەکانمان بۆ ئۆکراینا دەگەیێنینە 4.3 ملیار دۆلار
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کرد کە بڕی هاوکارییە داراییەکانیان بۆ ئۆکراینییەکان زیاتر دەکەن و لە بەرنامەیاندایە بیگەیێننە 4.3 ملیار دۆلار. بەنیازیشن تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ هاوکاریی مرۆیی و دارایی بگەیێننە زیاتر لە 17 ملیۆن ئۆکراینی. 
 
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی دەکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما و سۆڵە، دۆخی ئۆکراینییەکان زۆر خراپتر بێت، هەربۆیە پلانیان داڕشتووە کە هاوکارییە سەرەتاییەکان بگەیێننە ئەو ئۆکراینییانەی لە دۆخێکی خراپدان و ناتوانن دەستیان بە ئاوی خاوێن و کارەبا و غاز بگات.
 
ستیڤن دوجاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: "ئێمە لەگەڵ هاوبەشەکانمان بەرنامەی هاوکارییە مرۆییەکانمان زیاد کردووە لە 2.25 ملیار دۆلارەوە بۆ 3.3 ملیار دۆلار. لە چەند مانگی داهاتووشدا، زیاتر لە 17.7 ملیۆن ئۆکراینی پێویستیان بە هاوکاری هەیە. لە ماوەی پێنج مانگی یەکەمی جەنگەکەش 2.3 ملیۆن ئۆکراینی هاوکاریی مرۆییان پێگەیشتووە."
 
بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ لە ماوەی پێنج مانگی یەکەمی جەنگی ئۆکراینا، 15 ملیۆن و 700 هەزار ئۆکراینی زیانیان پێگەیشتووە. لەو ماوەیەشدا نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکاریی مرۆیی گەیاندووەتە 11.7 ملیۆن کەس. 
 
هەروەها یوئێن ئاشکرایکردووە کە بۆ دابینکردنی هاوکاریی مرۆیی بۆ تەواوی ئۆکراینییەکان، بڕی 4.3 ملیار دۆلار پێویستە و تاوەکو کۆتایی ئەمساڵیش دەبێت هاوکارییە سەرەتاییەکان بگاتە دەست 17 ملیۆن و 700 هەزار ئۆکراینی. 
 
لە دوای هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لە 24ـی شوباتی ئەمساڵ، بێجگە لە کوشتن و برینداربوونی هەزاران سەربازی رووسی و ئۆکراینی، جەنگەکە قەیرانێکی مرۆیی گەورەی لە ئۆکراینا دروستکرد و تاوەکو ئێستاش زیاتر لە 10 ملیۆن ئۆکراینی چوونەتە دەرەوە و زیاتر لە شەش ملیۆن کەسی دیکەش ئاوارە بوون. 
 
لەلایەکی دیکەوە، رێکخەری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە وڵاتانی جیهان کرد کە هاوکارییەکانیان بۆ ئۆکراینا بەردەوام بێت و دۆخی نالەباری ئۆکراینییەکان لەبیر نەکەن، بەتایبەتی ئەو ئۆکراینییانەی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رووسیا دەژین، وەکو ناوچەکانی هەرێمی دۆنباس لە باشووری ئۆکراینا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە چین 70 هەزار قاوەخانە هەن.

چین؛ خواردنەوەی قاوە 150٪ زیادی کردووە

کولتووری قاوەخواردنەوە لە چین گەشەی سەندووە؛ گەنجان وردە وردە روو لە قاوەخانەکان دەکەن و وڵاتەکە 70 هەزار قاوەخانەی تێدایە.