بەریتانیا یەکەیەکی تایبەتی دروستکردووە بۆ هەڵکوتانە سەر بزنسە بچووکەکان

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
ژمارەیەک پۆلیسی بەریتانی. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە
ژمارەیەک پۆلیسی بەریتانی. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی بەریتانیا یەکەیەکی تایبەتی هێزەکانی ئاسایشی دروستکردووە، کە ئیشیان تەنیا بەسەردادانی بزنسە بچووکانی وەکو سوپەرمارکێت، سەرتاشخانە، ڤەپیفرۆشی و شیرینیفرۆشییەکانی دیاسپۆرای کوردستانیانە.
 
30 ملیۆن پاوەند بۆ یەکە تایبەتەکەی هێزەکانی ئاسایشی بەریتانیا تەرخانکراوە، 75 ئەفسەری پۆلیسی بۆ دامەزرێندراوە.
 
سەرەتای ئەرکی ئەو یەکە تایبەتە لە چوار ناوچەوە دەستپێدەکات، کە دیاسپۆرایەکی کوردستانیی گەورەیان لێدەژین؛ ئەوانیش ناوچەکانی مانچێستەری مەزن، وێست میدلەندس، ئێسسێکس و کێنتە.
 
حکومەتی بەریتانیا دەڵێت، لەو بزنسە بچووکانەوە ساڵانە نزیکەی یەک ملیار پاوەند پارە سپی دەکرێتەوە، خۆدەدزرێتەوە لە دانی پارەی باج، بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەکرێ و کۆچبەری نایاسایی دەهێندرێتە بەریتانیا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کچێک مۆڵەتی شۆفێرییەکەی نیشان دەدات. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە ئەڵمانیا ئاسان دەکرێت

لەمەودوا دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە ئەڵمانیا زۆر ئاسان دەکرێ. ئەم هەفتەیە حکومەتی فیدراڵیی ئەڵمانیا پلانێکی پەسند کردووە کە ئاسانکاریی زۆری تێدایە