رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، یاسایەک هەیە کە رێگە بە کۆنگرێس دەدات دەستوەردان بکات بۆ لابردنی سەرۆکی وڵات، ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت کۆنگرێس زیاتر چاودێریی کۆشکی سپی بکات.
نانسی پیلۆسی کۆمەڵێک پرسیاری لەبارەی توانای ترەمپ لە کاتی تووشبوونییەوە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا وروژاند و گوتی، دەبێت کۆشکی سپی لەبارەی ئەو بابەتە "زیاتر شەفاف" بێت.
بەگوێرەی یاساکە، لیژنەیەک پێکدەهێندرێت بۆ هەڵسەنگاندنی توانای دۆناڵد ترەمپ بۆ سەرۆکایەتیکردنی وڵات و درێژەدان بە کاری حکومەت.
پیلۆسی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە واشنتن دی سی گوتی، "ئەم هەنگاوە تایبەت بە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ نییە، چونکە ئەو رووبەڕووی بڕیاری دەنگدەران دەبێتەوە".
نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا گوتی، "ئەمە دەربارەی سەرۆک ترەمپ نییە. ئەو ڕووبەڕووی بڕیاری دەنگدەران دەبێتەوە ، بەڵام بارودۆخی سەرۆک ترەمپ ئەوەمان پیشاندەدات کە پرۆسەیەک بۆ سەرۆکەکانی داهاتوو ئامادە بکەین".
بە گوتەی پیلۆسی، بە درێژایی مێژووی ئەمریکا، سەرکردەکانیان لە دەستووردا هێڵی بەهێزیان دروستکردووە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری و بەردەوامیی کاری حکومەت لە کاتی قەیراندا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ