رێکلام؛ پێنج راستی کە گرنگە هەموو کەسێک لەسەر جگەرەکێشان بیزانێت

09-11-2025
A+ A-

هەمووان دەزانن کە جگەرەکێشان زۆر زیانی تەندروستی هەیە، بەڵام سەرەڕای سەرجەم بەڵگە زانستییەکان کە کۆکراونەتەوە، هێشتا کۆمەڵێک هەڵە تێگەیشتنی باو هەیە لەسەر سەرچاوەی زیانەکانی جگەرەکێشان.
 
بەدڵنیاییەوە باشترین بژاردە بۆ هەموو کەسێک ئەوەیە بە تەواوی وازبهێنێت لە جگەرەکێشان و بەکارهێنانی نیکۆتین، هێشتا درەنگ نییە بۆ هیچ کەسێک تاوەکو ئەو بڕیارە بدات و گۆڕانکاریی گەورە لە ژیانیدا رووبدات. ئەو کەسانەی سەرکەوتوو بوون لە وازهێنان دوای تەنها چەند رۆژێک راستەوخۆ هەستیان بە باشتربوونی هەناسەدان و هەستی بۆنکردن و تامکردن کردووە. هەروەها دوای ساڵێک دەکرێت ببێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، خوێنبەرەکان و ئامێرەکانی هەناسەدان.
 
بۆ ئەو کەسانەی بڕیاریانداوە وازنەهێنن لە جگەرەکێشان، پێویستە هاوکاری بکرێن بۆ بەکارهێنانی ئەو بەرهەمە جێگرەوانەی دەتوانن زیانەکانی جگەرەکێشانی بەردەوام کەم بکەنەوە. هەرچەندە هەر تووشی ئالوودەبوونت دەکات و بێ زیان نییە. تەنها ئەوەندەیە کە بژاردەیەکی باشترە و زیانێکی کەمتر دەگەیێنێتە کەسانی پێگەیشتوو ئەگەر بەردەوام بن لە جگەرەکێشان.
 
لێرەدا باسی گرنگیی چارەسەری دەنگۆ و پڕوپاگندە بەربڵاوەکان دەکەین لەسەر بژاردە جێگرەوە بێ دووکەڵەکان کە هەن. ئەمەش لە رێگەی ناساندنی جگەرەکێشە گەورەکان بە تەکنیک و بەرهەمە تازانە. کەواتە ئەو پێنج راستییە چین کە پێویستە هەمووکەس بیزانێت لەسەر جگەرەکێشان و جێگرەوە بێ دووکەڵەکان؟  
 
1- کێشەی راستەقینە دووکەڵی جگەرەکەیە
 
داگیرساندنی جگەرە دەبێتە هۆی دروستبوونی دووکەڵ، ئەم دووکەڵە ئاستێکی زۆر بەرزی پێکهاتەی کیمیایی لەخۆدەگرێت. دەزگا تەندروستییەکان نزیکەی 100 مادەی کیمیاییان دۆزیوەتەوە کە زیانبەخشن یان دەکرێت زیانیان هەبێت. هەڵمژینی دووکەڵ بەم پێکهاتە کیمیاییانەوە هۆکاری سەرەکی تووشبوونە بە نەخۆشییە پەیوەندیدارەکان بە جگەرەکێشانەوە.
 
2- راستیی لەبارەی نیکۆتین
 
بە پێچەوانەی ئەوەی کە زۆرینە بڕوایان پێیەتی، نیکۆتین هۆکارێکی سەرەکی نییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی پەیوەست بە جگەرەکێشان، هەرچەندە دەبێتە هۆی ئالوودەبوون و بێ زیان نییە. هۆکاری سەرەکی دووکەڵی جگەرەیە کە ژمارەیەکی زۆر پێکهاتەی کیمیایی تێدایە. نیکۆتین بە مادەیەکی سرووشتی دادەنرێت کە لە زۆر رووەکدا هەیە وەکو گەڵای تووتن کە رێژەیەکی بەرزی تێدایە. لەگەڵ ئەوەشدا، نیکۆتین یەکێکە لەو هۆکارانەی وا دەکات کەسەکان بەردەوام بن لە جگەرەکێشان لە پاڵ چەند شتێکی دیکەی وەک تام و خوو و ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە جگەرەکێشان.
 
3- وازهێنان لە تووتن و بەرهەمەکانی نیکۆتین باشترین بژاردەیە 
 
دوای ئەوەی نیکۆتین لە جەستەدا هەڵدەمژرێت، دەبەسترێتەوە بە وەرگرەکانی مێشک و لەگەڵ گوێزەرەوە دەمارییەکان و، هاندەری دەردانی مادەیەکی کیمیاییە کە پێی دەگوترێت دۆپامین، کە تایبەتە بە هەستکردن بە چێژ و دڵخۆشی. دوای دووبارەبوونەوەی بەردەوامیی دەردانی ئەم مادەیە بەهۆی نیکۆتینەوە بۆ ماوەیەکی زۆر، دەبێتە هۆی ئەوەی مێشک لەگەڵیدا رابێت. کاتێکیش واز لە بەرهەمەکانی نیکۆتین دەهێنێت کاریگەری پێچەوانەی هەیە لەسەر کەسەکان.
 
هەرچەندە وا دەردەکەوێت قورس بێت وازبهێنیت، بەڵام ملیۆنەها کەس توانیویانە سەرکەوتووبن لە وازهێنان و بە تەواوی دوورکەوتوونەتەوە لە بەرهەمەکانی نیکۆتین کە ئەمەش بژاردەیەکی باشترە بە تەندروستییان. ئەو کەسانەشی دەیانەوێت وازبهێنن بەڵام پێویستیان بە یارمەتییە، ژمارەیەکی زۆر بژاردەی بەرهەم و خزمەتگوزاریی تەندروستی بەردەستکراوە لەلایەن کەسانی شارەزا لە بواری تەندروستیدا بۆ ئاسانکاری لە گەشتی وازهێنان تووتن ونیکۆتین بەیەکجاریی. 
 
4- راستییەکان لەسەر قەتران 
 
کاتێک گوێمان لە وشەی قەتران دەبێت کە پەیوەندی بە جگەرەکێشانەوە هەیە، هەموومان ئەو مادە شلەی رەش یان قاوەییە چەسپاوەمان لە خەیاڵدا دێت کە لە قیرتاوکردنی رێگاوبانەکاندا بەکاردەهێنرێت، بەڵام راستییەکە تەواو جیاوازە. قەتران کێشکردنێکی ستانداردە، بە شێوەیەکی میکانیکی تاقیدەکرێتەوە بۆ پێوانەکردنی پاشماوەی ئەو گەردیلەیانەی کە لە دووکەڵی جگەرەدا بەجێماوە دوای لابردنی ئاو و نیکۆتین.
 
بەرهەمە بێ دووکەڵەکان تووتن گەرم دەکەنەوە نەک بیسووتێنن، ئەمەش پێکهاتەی کیمیایی ئەو ئایرۆسۆڵەی کە بەرهەمی دەهێنن جیاوازییەکی ریشەیی لەگەڵ دووکەڵی جگەرە دەکات. لابردنی دووکەڵەکە دەتوانێت بەرکەوتن بە ماددە کیمیاییە ژەهراوییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە بە بەراورد بە دووکەڵی جگەرە و بە شێوەیەکی بەرچاو بوونی گەردیلەی کاربۆنی رەق لەناو دەبات. ئەمەش نابێتە هۆی ئەوەی بەرهەمە بێ دووکەڵەکان بێ مەترسی بن، بەڵام جیاوازی بەرچاو دروست دەکات لەگەڵ جگەرە بە نەهێشتنی دوکەڵی سووتانی ناو جگەرە.
 
5- جێگرەوەیەکی کەم زیانتر هەیە لەبری  بەردەوامبوون لە جگەرەکێشان.
 
جیاوازیی سەرەکی نێوان بەرهەمە بێ دووکەڵەکان و جگەرە ئەوەیە کە جێگرەوەکانی بێ دووکەڵ نیکۆتین بەبێ سووتاندن دەگەیێنن. بە نەهێشتنی پرۆسەی سووتان و دووکەڵ، سەرەنجام دەتوانرێت ئاستی ماددە کیمیاییە زیانبەخشەکان و ئەگەری زیانگەیاندن بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکرێتەوە بە بەراورد بە دووکەڵی جگەرە.
 
وازهێنان هەمیشە باشترین بڕیارە، بەڵام ئەو جگەرەکێشانەی کە بڕیاریانداوە بەردەوام بن لە جگەرەکێشان، دەبێت بیانەوێت بە وردی زانست و داهێنانی جێگرەوەکانی جگەرە بکۆڵنەوە. بەرهەمە بێ دووکەڵەکان وەک جگەرەی ئەلیکترۆنی، بەرهەمەکانی تووتنی گەرمکراو و بەرهەمەکانی گەیاندنی نیکۆتین، لە کاتێکدا ئالوودەت دەکەن، بەڵام جێگرەوەیەکی زۆر باشترن بۆ جگەرەکێشانی پێگەیشتووان (ئەگەر لەڕووی زانستییەوە سەلمێنراو بن و بە ستانداردی کوالێتی بەرز دروستکرابن).
 
گرنگە لەبیرت بێت کە بەرهەمە بێ دووکەڵەکان تەنها بۆ جگەرەکێشانی گەورەساڵە، وەک جێگرەوەیەک بۆ بەردەوامبوون لە جگەرەکێشان. ئەوان بەرهەم نین بۆ یارمەتیدانی وازهێنان یان وازهێنان لە جگەرەکێشان، چونکە نیکۆتین دەگەیێنن کە ئالوودەبوونە. وازهێنان لە تووتن و نیکۆتین بۆ هەمیشە باشترین بژاردەیە و کەسانی شارەزای چاودێری تەندروستی و خزمەتگوزارییە دانپێدانراوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان دەتوانن ئامۆژگاری پێویست سەبارەت بە وازهێنان لە جگەرەکێشان پێشکەش بکەن.
 
زۆربەمان کەسێک دەناسین کە جگەرە دەکێشێت، جا هاوڕێیەک بێت یان ئەندامێکی خێزانەکەی. تێگەیشتن لە سەرچاوەی زیانەکانی پەیوەست بە جگەرەکێشان و بەدەستهێنانی زانیاری دروست لەسەریان دەتوانێت یارمەتی ئەو جگەرەکێشانە بدات کە واز لە جگەرە ناهێنن بڕیارێکی هۆشیارانە بدەن و بۆ هەمیشە لە جگەرە دوور بخەنەوە.
 
راگەیێندراوی کۆمپانیای فیلیپ مۆریس بۆ خزمەتگوزاریی کارگێڕی (رۆژهەڵاتی ناوەڕاست) سنووردار.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە