رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی یۆنان بڕیاریداوە یەکێک لە پرۆگرامەکانی بەدەستهێنانی ڤیزای وڵاتەکە کۆتایی پێبهێنێت کە دەدرێت بەو کەسانەی لە دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپاوە دەیانەوێت لە یۆنان بژین و لەو وڵاتەوە کار بۆ کۆمپانیایەک لە وڵاتەکەی خۆی بکات بە مووچەی 3500 یۆرۆ.
بەشێک لە مژارەکانی بەرنامەی دیاسپۆرا کە شەوی هەینی 08-12-2023، پێشکێش کرا، تایبەت بوو بە کۆتایی هێنان بە پرۆگرامێکی وەرگرتنی ڤیزای وڵاتی یۆنان کە ئامانج لە پرۆگرامەکەش پێدانی ڤیزای کار و مانەوەی 100 هەزار کەس لەو وڵاتە لە ماوەی شەش مانگدا تاوەکو نزیکەی دوو ملیار یۆرۆ بهێنرێتە نێو یۆنانەوە.
بەپێی مەرجی پرۆگرامەکە، ئەو کەسەی لە یۆنان مافی مانەوە وەردەگرێت دەبێت مووچەکەی لەو کۆمپانیایەی وڵاتەکەی خۆی کە کاری بۆ دەکات، مووچەی مانگانەی 3500 یۆرۆ بێت و مانگانە بینێرێت بۆ ئەو کەسەی داواکاریی مانەوەی پێشکێش کردووە.
هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی پرۆگرامەکە و راگرتنی لەلایەن حکومەتی یۆنانەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەرکەوتووە پرۆگرامەکە سوودەکانی بەپێی ئەو بەرنامەیە نەبووە کە دانراون و خواستی زۆر لەسەر نەبووە ئەوانەی کە لە پرۆگرامی وەرگرتنی ڤیزاکە سوودمەند بوون زیاتر هاووڵاتییانی رووسیا بوون.
لە دیاسپۆرا باس لەوەشکرا، سەرەرای راگرتنی ئەو پرۆگرامە لە یۆنان، بەڵام چەندین وڵاتی دیکە پرۆگرامی هاوشێوەیان هەیە بۆ داواکردنی ڤیزا، لەوانەش (رۆمانیا و قوبرس و هەنگاریا و ماڵتا) لەگەڵ هەندێک نێوچەی نەرویج و هۆڵەندا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ