رووداو دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە هەڵبژاردنی موجتەبا خامنەیی وەک رێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران "دڵخۆش نییە" و پێیوایە ناتوانێت لە ئاشتیدا بژی.
رۆژی سێشەممە، 10ـی ئاداری 2026، دۆناڵد ترەمپ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ فۆکس نیوز ئاماژەی بەوە کرد، عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی ئێران لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی (تووڕەیی داستانئاسا) کوژراوە و ئێستاش کوڕەکەی جێگەی گرتووەتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی موجتەبا خامنەیی، رێبەری نوێی ئێران گوتی: "باوەڕ ناکەم ئەو بتوانێت لە ئاشتیدا بژی."
ترەمپ هەروەها ستایشی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند، خشتەی کاتی و ئەنجامەکانی ئۆپەراسیۆنەکە لەم قۆناخەدا، "زۆر لەوە زیاترن کە چاوەڕوان دەکران."
ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و کوژرانی رێبەری پێشووی ئێران، گۆڕانکاریی گەورەی سەربازی و سیاسی بەخۆیەوە دەبینێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ