رووداو دیجیتاڵ
11 وڵاتی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا، هاووڵاتییەکانیان تاوەکو کۆتایی 2025 پێویستیان بەوە نییە داوای ڤیزای چین بکەن و بەبێ ڤیزا دەتوانن سەردانی ئەو وڵاتە بکەن.
بەپێی نوێترین بڕیاری حکومەتی چین، هاووڵاتییانی هەریەکە لە وڵاتانی هۆڵەندا، ئیسپانیا، سویسرا، هەنگاریا، ئیتاڵیا، ئێرلەندا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەلجیکا، نەمسا و لوکسمبۆرگ دەتوانن بۆ ماوەی 15 رۆژ بۆ گەڕان یان سەردانی کەسوکار یانیش بۆ بزنس بەبێ ڤیزا بچنە چین.
ئەو 11 وڵاتە ئەورووپییە، ئەو وڵاتانەن کە پەیوەندیی بازرگانیی بەهێزیان لەگەڵ چین هەیە.
هەندێک وڵاتی دیکەی ئەورووپی لەو بڕیارەی چین نیگەرانن و دەیانەوێت ئەوانیش هاووڵاتییانیان بەبێ ڤیزا بتوانن بچنە چین. بۆ نموونە وەزیری ئابووریی پۆرتوگال رایگەیاندووە، بە فەرمی داوایان لە چین کردووە ئەو دەرگایە بۆ ئەوانیش بکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ