نیسانی ئەم ساڵ گەرمترین بووە لە مێژووی تۆمارکراو

10-05-2024
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
شەپۆلێکی گەرما بەشێک لە وڵاتانی گرتووەتەوە
شەپۆلێکی گەرما بەشێک لە وڵاتانی گرتووەتەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

تا چەند مانگێک لەمەوبەر، ریتاکوبا بلانکۆ، یەکێک لە بەرزترین لوتکەکانی کۆڵۆمبیا، یەک پارچە بەستەڵەکبوو. بەرزبوونەوەی پلەی گەرما وردە وردە رەنگە سپییەکەی هەڵدەبزڕکێنێت.
 
هومبێرتۆ ئیستاپا، ئەندازیارە لە پارکی نیشتمانیی کۆڵۆمبیا، هەر ساڵێک دەچێتە ئەوێ بە ئاشکرا جیاوازییەکان دەبینێت. دەڵێت، "ئەم ساڵ هەر جارێک سەر ئەم چیایە دەکەوم لە پار خراپترە. چینی زیاتر لەسەرەوە تواونەتەوە، هەندێکجار هەست دەکەی پارچەی گەورەی بەفر لە شاخی ریتاکوبا نیگرۆ دەکەوێتە خوارەوە."
 
زانایان هۆکاری ئەم توانەوەیە بۆ دیاردەی ئێل نینۆ دەگەڕێننەوە کە بریتییە لە گەرمبوونێکی نائاسایی رووی دەریا و زەریاکان.
 
یۆرگ جیبالۆس، بەستەڵەکناسە و دەڵێ، "بەفرەکە بەهۆی نەبارینەوە تواوەتەوە، بەفرەکە کەوتووەتە بەر تیشکی خۆر و وەکو دەڵێین ئەمە هەرەسی بەفرەکەی خێراکردووە." 
 
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی سەرتاسەرییە و دەڵێت، بەگوێرەی دوایین راپۆرتی کەشناسی ئەورووپی، مانگی نیسانی ئەم ساڵ گەرمترین مانگ بووە لە مێژووی تۆمارکراودا.
 
پلەی گەرمای مانگەکە 1.58٪ بەرز بووە.
 
کارلۆ بوۆنتیمپۆ، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری کەشوهەوای کۆپرنیکەس ئاماژە بەوە دەکات، "ئەگەر سەیری پلەی گەرما بکەین، مانگێکی دیکەیە لە ژمارەی پێوانەییە. ئەمەش واتا زنجیرەیەک لە ژمارەی پێوانەیی چەند مانگێک کە لە حوزەیرانی پار دەستیپێکرد، ئەمە بەردەوامەو ئێستا لە یانزەمین مانگین، ئەمە واتا بەرزبوونەوە لە پلەی گەرمی گشتی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی رووی دەریاکان."
 
تێگەیشتن لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ئەوکاتە ئاسان دەبێت کە ئەنجامەکانی دەردەکەون. وەکو ئەو خەڵکەی لە مانێلای پایتەختی فلیپین لە مانگی نیسان بۆ خۆپاراستن لە تیشکی خۆر چەتر هەڵدەدەن.
 
ئەو لافاوە چاوەڕواننەکراوەی نێوەڕاستی مانگی نیسان تەنگی بە دووبەی هەڵچنی. ئەو گەرمایەی چاوەڕێ دەکرێت ئەم شەممەیە روو لە بەریتانیا بکات و ببێتە گەرمترین رۆژ لەو چەند مانگەی ساڵدا.
 
زانایان پابەندبوون بە بنەماکانی رێککەوتننامەی پاریس بە چارەسەری ئەم گۆڕانکارییە مەترسیدارانە دەزانن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە