سێنتکۆم: رێگریمان لە 61 کەشتی کردووە بچنە بەندەرەکانی ئێران

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا سێنتکۆم رایگەیاند، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی گەمارۆ دەریاییەکەی سەر تاران، تاوەکو ئێستا رێگرییان لە 61 کەشتیی بازرگانی کردووە کە هەوڵیانداوە بچنە ناو بەندەرەکانی ئێران یان لێی بێنە دەرەوە.
 
رۆژی یەکشەممە، 10ی ئایاری 2026، سێنتکۆم لە ئێکس بڵاویکردەوە، زیاتر لە 20 کەشتیی جەنگیی ئەمریکا بە شێوەیەکی چالاک بەشدارن لە سەپاندنی گەمارۆ دەریاییەکە دژی ئێران. بەپێی راگەیەندراوەکە، هێزەکانی ئەمریکا رێڕەوی 61 کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە و چوار کەشتیی دیکەشیان بەهۆی پابەندنەبون بە فەرمانەکان و هەوڵدان بۆ شکاندنی گەمارۆکە، پەکخستووە.
 
سوپای ئەمریکا وێنەیەکی نوێی هێزە دەریاییەکانی بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا کەشتیی جەنگیی USS John Finn لە دوای هەریەک لە کەشتییەکانی USS Milius و USNS Carl Brashear و کەشتیی فڕۆکەهەڵگری زەبەلاحی USS George H.W. Bush دەردەکەوێت، کاتێک لە  ناو ئاوەکانی دەریای عەرەبدا سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیانن.
 
رۆژی 28ی شوباتی ئەمساڵ، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر ئێران و ئەویش بە هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێی و بەئامانجگرتنی ژمارەیەک ئامانج لە ئیسرائیل وڵامیدانەوە. لە دووەم رۆژی جەنگەکەوە ئێران تەنگەی هورمزی داخست، ئەمەش نرخی بەرمیلێک نەوتی لە 72 دۆلارەوە بۆ سەروو 100 دۆلار بەرزکردەوە. 
 
رۆژی 13ی نیسان، ئەمریکا گەمارۆی دەریایی خستە سەر بەندەرەکانی ئێران، ئەمەش وەکو وەڵامێک بۆ داخستنی تەنگەکە لەلایەن تارانەوە کە لە دەستپێکی جەنگەکەوە تەنیا یەک رۆژ کراوەبووە. 




کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا

ماکرۆن لەنێو شەقامەکانی ئەسکەندەریەی میسر رادەکات

لە دیمەنێکی دەگمەن و سەرنجڕاکێشدا کە بووەتە جێی سەرنجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا رۆژی یەکشەممە 10ـی ئایاری 2026، بە جلی وەرزشییەوە لەنێو شەقامە جەنجاڵەکانی شاری ئەسکەندەریە خەریکی راکردنی بەیانیان بوو.