کەمیی کارمەند لە بەلجیکا کۆمپانیاکانی ناچار بە دانانی کاپتنی رۆبۆتی کردووە

11-08-2023
لهۆن نەسرەدین
 بەلجیکا پلانی هەیە تاوەکو ساڵی 2035 سەرجەم کەشتییەکانی گواستنەوە لە دەستییەوە بۆ ئۆتۆماتیکی بگۆڕێت.
بەلجیکا پلانی هەیە تاوەکو ساڵی 2035 سەرجەم کەشتییەکانی گواستنەوە لە دەستییەوە بۆ ئۆتۆماتیکی بگۆڕێت.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە 10 ساڵی رابردوودا لە بەلجیکا خواست لەسەر کاپتنی کەشتییەکانی گواستنەوە بە نزیکەی 30٪ کەم بووەتەوە. ئەوەش گوشاری لەسەر کۆمپانیاکانی گواستنەوە زیاتر کردووە و وایکردووە کۆمپانیاکان هانا بۆ دانانی کاپتنی رۆبۆتی ببەن. 

جاران ئەو کەشتییەی لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، کە تایبەتە بە گواستنەوەی کەلوپەل لە بەلجیکا، کاپتنێكی هەبوو. 
ئێستا رۆبۆتێك کاپتنیەتی. 

چوون و هاتنی کەشتییەکەش لەم ناوەندەی کۆنتڕۆڵ لە رێگەی تۆڕی تەلەفۆنی مۆبایلەوە بە دووری 150 کیلۆمەتر چاودێری دەکرێت.

پاتریک، کەشتیوانی کەشتییە و دەڵێت، "جاران دەبووایە لە رۆژەوە تاوەکو شەو لەسەر کەشتییەکە بووینایە، ئێستا لە ئێوارەوە کەشتییەکە دەدەینە دەست رۆبۆتێک و خۆمان دەچینەوە ماڵەوە".

یانس بارگستن، بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکە و دەڵێت، "دەبێت خۆمان لەگەڵ کەمیی کارمەند لە کەرتی دەریاوانی ناوخۆی وڵات بگونجێنین. کارمەندی ئەو کەرتە هەر زوو خانەنشین دەبن و کۆمپانیاکان رووبەڕووی کێشە دەبنەوە".

بەلجیکا پلانی هەیە تاوەکو ساڵی 2035 سەرجەم کەشتییەکانی گواستنەوە لە دەستییەوە بۆ ئۆتۆماتیکی بگۆڕێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیلۆن مەسک، خاوەنی تێسلا؛ بیڵ گەیتس، خاوەنی مایکرۆسۆفت و هاوارد لووتنیک، وەزیری بازرگانیی ئیدارەی ترەمپ

بەڵگەنامە نوێیەکان پەیوەندییەکانی گەیتس، مەسک و لووتنیک بە ئێپستینەوە ئاشکرا دەکەن

بڵاوبوونەوەی بەڵگەنامە نوێیەکانی تایبەت بە جێفری ئێپستین، بازرگان و تاوانکاری سێکسی، جارێکی دیکە سەرنجی خستووەتە سەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەشێک لە دەوڵەمەندترین و بەهێزترین پیاوانی ئەمریکا، لەنێویاندا بیڵ گەیتس و ئیلۆن مەسک