ئێران چەند مووشەکێکی ئاراستەی بنکەی دیێگۆ گارسیا لە زەریای هیندی کرد

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
عەلی زەڵمی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاژانسی هەواڵی (میهر)ی ئێرانی رۆژی شەممە بڵاویکردەوە، ئێران دوو مووشەکی بالیستیی ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوبەشی ئەمریکا و بەریتانیا لە (دیێگۆ گارسیا) لە زەریای هیندی کردووە.
 
پێشتریش رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردبووەوە کە ئێران دوو مووشەکی بالیستیی مەودا مامناوەندی بە ئاراستەی ئەو بنکەیە هاویشتووە، بەڵام نەیانتوانیوە ئامانجەکە بپێکێت.
 ئاژانسی میهر ئاماژەی بەوە کردووە کە بەئامانجگرتنی ئەو بنکەیە "هەنگاوێکی گرنگە" و نیشانیدەدات مەودای مووشەکەکانی ئێران زۆر لەوە زیاترە کە "دووژمن پێشتر وێنای کردبوو." 
 
بنکەی دیێگۆ گارسیا نزیکەی 4,000 کیلۆمەتر لە خاکی ئێرانەوە دوورە.
 
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئامادە نەبووە هیچ لێدوانێک لەسەر ئەم رووداوە بدات. بەگوێرەی راپۆرتەکەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، یەکێک لە مووشەکەکان لە کاتی ئاراستەکردنیدا تووشی کێشە بووە و کەوتووە. ئەوی دیکەشیان لەلایەن سیستمی بەرگریی کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکییەوە کراوەتە ئامانج، بەڵام هێشتا روون نییە ئایا تێکشکێندراوە یان نا.
 
بنکەی دیێگۆ گارسیا لە دوورگەکانی چاگۆس، یەکێکە لەو دوو بنکەیەی بەریتانیا رێگەی بە ئەمریکا داوە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ئێران بەکاریبهێنێت. 
 
هێزەکانی ئەمریکا فڕۆکە بۆردوومانکەرە گەورەکان و چەندین کەرەستەی سەربازیی دیکەیان لەو بنکەیە جێگیر کردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و دەقی قسەکانی لە پۆستێکی سۆشیاڵ ترووس دا

ترەمپ دەڵێت، بیر لە کەمکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکەیان لە ئێران دەکەنەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیێنێت کە "زۆر نزیکبوونەتەوە" لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیان لە جەنگی دژی ئێران و بیر لە کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان دەکەنەوە. هەروەها 5 ئامانجی سەرەکیی ئۆپەراسیۆنەکەی ئاشکرا کرد کە لەنێوبردنی توانای مووشەکی، دەریایی، ئاسمانی و پیشەسازیی بەرگریی ئێران لەخۆدەگرێت