ترەمپ دەڵێت، بیر لە کەمکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکەیان لە ئێران دەکەنەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیێنێت کە "زۆر نزیکبوونەتەوە" لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیان لە جەنگی دژی ئێران و بیر لە کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان دەکەنەوە. هەروەها 5 ئامانجی سەرەکیی ئۆپەراسیۆنەکەی ئاشکرا کرد کە لەنێوبردنی توانای مووشەکی، دەریایی، ئاسمانی و پیشەسازیی بەرگریی ئێران لەخۆدەگرێت.
 
رۆژی شەممە، 21ی ئاداری 2026، دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ پۆستێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بە قۆناخی کۆتایی جەنگەکە کرد. 
 
ترەمپ نووسیویەتی: "زۆر نزیک دەبینەوە لە بەدیهێنانی ئامانجەکانمان، لە کاتێکدا بیر لە کۆتاییهێنان بە هەوڵە سەربازییە مەزنەکانمان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەرامبەر بە رژێمە تیرۆریستییەکەی ئێران دەکەینەوە."
 
سەرۆکی ئەمریکا 5 ئامانجی بۆ جەنگەکە دیاریکردووە و دەڵێت کار بۆ ئەم خاڵانە کراوە: 
 
1- لەکارخستن و لەنێوبردنی تەواوەتیی توانای مووشەکیی ئێران، سەکۆکانی هەڵدانی مووشەک و هەر شتێکی دیکەی پەیوەندیدار پێیانەوە.
 
2- وێرانکردنی بنکەی پیشەسازیی بەرگریی ئێران.
 
3- لەنێوبردنی هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانییان، لەنێویاندا چەکی دژە فڕۆکە.
 
4- هەرگیز رێگەنەدان بەوەی ئێران تەنانەت نزیک ببێتەوە لە توانای ئەتۆمی. هەروەها ئەمریکا هەمیشە لە پێگەیەکدا بێت کە بتوانێت بە خێرایی و بەهێزی وەڵامی دۆخێکی لەو شێوەیە بداتەوە ئەگەر رووبدات.
 
5- پاراستنی هاوپەیمانەکانمان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە بەرزترین ئاستدا، لەنێویاندا ئیسرائیل، سعودیە، قەتەر، ئیمارات، بەحرێن، کوێت و وڵاتانی دیکە.
 
سەبارەت بە تەنگەی هورمز، ترەمپ جەخت دەکاتەوە کە دەبێت وڵاتانی دیکە بیپارێزن چونکە ئەمریکا بەکاری ناهێنێت.
 
سەرۆکی ئەمریکا لەو بارەیەوە دەڵێت: "دەبێت تەنگەی هورمز لەلایەن ئەو وڵاتانەی دیکەوە کە بەکاری دەهێنن بپارێزرێت و پۆلیسی بۆ دابنرێت — ئەمریکا بەکاری ناهێنێت! ئەگەر داوامان لێ بکرێت، یارمەتیی ئەو وڵاتانە دەدەین لە هەوڵەکانیاندا بۆ هورمز، بەڵام دوای بنبڕکردنی هەڕەشەی ئێران نابێت ئەوە پێویست بکات. خاڵی گرنگ ئەوەیە کە دەبێتە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی ئاسان بۆیان."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: Alex Brandon/AP

ترەمپ: ئێران 10 ساڵی بۆ بونیادنانەوە پێویستە و گۆڕینی دەسەڵات ئامانجی سەرەکیمان نییە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێ، بەهۆی هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، ئێران بۆ 10 ساڵ ناتوانێت ژێرخانەکەی بونیاد بنێتەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، مەبەستی سەرەکیی واشنتن رێگریکردنە لە چەکی ئەتۆمی، نەک گۆڕینی دەسەڵات لە تاران