ماکرۆن: توانای سەربازیی ئێران نەگەیشتووەتە سفر

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئوسامە محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا رایگەیاند، هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوەیان لەبەردەستدا نییە کە نیشانی بدات ئێران دەستی کردبێت بە چاندنی مین لە تەنگەی هورمز؛ جەختیشی کردەوە کە سەرەڕای هێرشەکان، توانای سەربازیی تاران هێشتا بەتەواوی لەنێونەچووە.
 
رۆژی چوارشەممە، 11-03-2026، ئیمانوێل ماکرۆن دوای کۆبوونەوەیەکی ڤیدیۆیی لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت (G7) رایگەیاند: "من هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی ئەو پرسەم نییە (چاندنی مین)، نە لەلایەن دەزگا هاوبەشەکان و نە لەلایەن دەزگاکانی خۆمانەوە."
 
رۆژی سێشەممە ئەمریکا رایگەیاندبوو هێزەکانیان چەندین بەلەمی مینڕێژکەری ئێرانیان لە نزیک تەنگەی هورمز تێکشکاندووە.
 
سەرۆککۆماری فەرەنسا ئاماژەی بەوە کرد، هەرچەندە زیانی زۆر بە توانای مووشەکیی بالیستیی ئێران گەیشتووە، بەڵام تاران هێشتا لە هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە بەردەوامە و گوتی: "تواناکانی ئەوان هێشتا نەگەیشتووەتە ئاستی سفر." ئەوە لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە کە ئێران هیچ هێزێکی دەریایی و ئاسمانیی نەماوە و بەرەو کۆتایی جەنگەکە دەچن.
 
ماکرۆن جەختی کردەوە کە چاوەڕێی سەرۆکی ئەمریکا دەکەن تاوەکو "ئامانجە کۆتاییەکان و ئەو خێراییەی بۆ ئۆپەراسیۆنەکان دیاری کردووە" روون بکاتەوە. هەروەها گوتی، وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت رێککەوتوون کە دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست نابێت ببێتە هۆی لادانی سەرنج لەسەر ئۆکراینا و لابردنی سزاکانی سەر رووسیا.
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆککۆماری فەرەنسا ستایشی ئۆکراینای کرد کە نوێترین تەکنەلۆژیای دژە درۆنی داوەتە وڵاتانی کەنداو؛ داواشی کرد هەموو هەوڵێک بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بدرێت بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ لێکەوتەکانی ئەم جەنگە بکرێت کە بووەتە هۆی پەککەوتنی 20%ـی توانای نەوت و غازی جیهان.
 
تەنگەی هورمز بە یەکێک لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەکانی جیهان دادەنرێت و پێنج یەکی نەوتی جیهانی تێدا تێپەڕ دەبێت. لە دەستپێکی جەنگی 2026دا، تاران تەنگەی هورمزی وەک وەڵامێک بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل داخستووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ترەمپ: ئێران هیچ سیستەمێکی بەرگری، هێزی دەریایی و ئاسمانی نەماوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سوپاکەیان توانیویەتی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی، هێزی دەریایی و ئاسمانیی ئێران بەتەواوی لەنێوبەرێت و دەڵێت، "ئێران چیدی توانای خۆبنیاتنانەوەی نابێت ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بن."