ستامەر لەژێر گوشاری دەستلەکارکێشانەوەدایە؛ بەڵێنی "گۆڕانکاریی گەورە" دەدات

33 خولەک له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کییەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، رۆژی دووشەممە لە گوتارێکدا کە رووی لە نەیارەکانی بوو، بەڵێنی دا کە دەیسەلمێنێت ئەو گومانانەی لەسەر توانای حکومەتەکەی هەن "هەڵەن". ئەمەش لە کاتێکدایە کە گوشاری زۆری لەسەرە بۆ ئەوەی دەستلەکاربکێشێتەوە.
 
دوای ئەنجامە خراپەکانی پارتی کار لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بەریتانیا، ستامەر لە ناوەڕاستی لەندەنەوە گوتارێکی پێشکێش کرد و رایگەیاند، "دەزانم خەڵک لە دۆخی بەریتانیا و لە سیاسەت بێزارن، هەندێکیشیان لە من بێزارن. دەزانم نەیار و گومانکارم هەن، بەڵام دەبێت بیسەلمێنم کە ئەوان هەڵەن و دەشیسەلمێنم."
 
حکومەتەکەی ستامەر کە لە ساڵی 2024دا دوای 14 ساڵ پارتی کاری گەڕاندەوە سەر دەسەڵات، ئێستا لە دۆخێکی خراپدایە. لە هەڵبژاردنەکانی رۆژی پێنجشەممەی رابردوودا، پارتی کار بۆ یەکەمجار کۆنتڕۆڵی پەرلەمانی وێڵزی لەدەستدا و نەیتوانی لە سکۆتلەنداش پێش بکەوێت؛ لە بەرامبەردا پارتی (ریفۆڕم)ی راستڕەوی تووندڕەو و پارتی سەوز دەنگێکی زۆریان بەدەستهێنا.
 
لە نێو خودی پارتی کاریشدا، نائومێدییەکی زۆر هەیە. لە کۆی نزیکەی 400 پەرلەمانتاری پارتەکە، 48 پەرلەمانتار بە ئاشکرا داوای رۆیشتنی ستامەر دەکەن. کاترین وێست، یەکێک لە پەرلەمانتارە ناڕازییەکان، خەریکی کۆکردنەوەی واژۆیە بۆ ئەوەی ستامەر ناچار بکات کاتێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ لە مانگی ئەیلوولدا دیاری بکات.
 
کێشەکانی بەردەم ستامەر
 
ئەو ئاستەنگە سەرەکییانەی رووبەڕووی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بوونەتەوە، بریتین لە قەیرانی بژێوی و سستیی ئابووری، سکانداڵی پیتەر ماندڵسن و پەیوەندییەکانی لەگەڵ جێفری ئێپستینی تۆمەتباری سێکسی، لەگەڵ هەڕەشەی وەزیرە باڵاکانی ناو پارتەکەی کە وەک جێگرەوەی ئەگەریی ستامەر ناویان دەهێنرێت.
 
پلان بۆ گۆڕانکاری
 
ستامەر لە گوتارەکەیدا دانی بەوەدا نا کە "گۆڕانکاریی بچووک و هەنگاو بە هەنگاو بەس نییە" و بەڵێنی دا هەنگاوی جیدی بنێت. رایگەیاند پڕۆژەیاسایەک بۆ بە نیشتمانیکردنی کارگەی پۆڵای بەریتانیا (British Steel) پێشکێش دەکات و هەوڵدەدات بەریتانیا بگەڕێنێتەوە بۆ "ناو جەرگەی ئەورووپا".
 
هەروەها هێرشی تووندی کردە سەر نایجل فەراج، سەرۆکی پارتی رێفۆرم و بە "فێڵباز" ناویبرد. ستامەر هۆشداری دا کە ئەگەر حکومەتەکەی نەتوانێت دۆخەکە راست بکاتەوە، وڵاتەکە بەرەو "رێگەیەکی تاریک" دەچێت.
 
بڕیارە رۆژی چوارشەممە، پڕۆژەیاسا و پلانە وردەکانی حکومەت لە گوتاری پاشادا بخرێنە ڕوو، کە زۆرینە وەک دوا دەرفەتی ستامەر بۆ مانەوە لە دەسەڵات دەیبینن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئانیتا ئاناند، وەزیری دەرەوەی کەنەدا. وێنە: NICOLAS TUCAT / AFP

وەزیری دەرەوەی کەنەدا: ناتۆ بەرگەی گوشارەکانی ترەمپ دەگرێت

وەزیری دەرەوەی کەنەدا رایگەیاند، هاوپەیمانیی ناتۆ "خۆڕاگرە" و دەتوانێت بەرگەی ئەو رەخنانە بگرێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاراستەی دەکات. راشیگەیاند، ئەم هاوپەیمانێتییە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی رۆژئاوا لە بەرامبەر رووسیا، لە هەموو کاتێک گرنگترە