رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە چوارچێوەی دیدارەکانی لووتکەی ناتۆ لە لیتوانیا، لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆشکی کۆماریی تورکیا، كاژێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 11-7-2023 ئەردۆغان و بایدن لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی لووتکەی ناتۆ کۆدەبنەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە یەکشەممەی رابردوو 9-7-2023 ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ بایدن کردبوو. لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بابەتەکانی "پێگه‌ی ئۆكراینا له ناتۆ، ئه‌ندامێتیی سوێد له ناتۆ، راده‌ستكردنی F-16ـه‌كان و ئه‌ندامێتیی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا" تاوتوێكرابوون.
رۆژی دووشەممە، 10-7-2023 ئه‌ردۆغان هەر له په‌راوێزی لووتكه‌ی ناتۆدا كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی له‌گه‌ڵ یانس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتیی ناتۆ و ئوڵف كریستەرسن، سه‌رۆكوه‌زیرانی سوێد سازکردبوو. كۆبوونه‌وه‌کە به‌شێوه‌یه‌كی داخراو له ڤیڵینیەسی پایتەختی لیتوانیا بەڕێوەچوو. دوای ئەوە سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، ئەردۆغان رازیبووە ئەندامبوونی سوێد لە ناتۆ بباتە پەرلەمانی وڵاتەکەی بۆ ئەوەی پەسند بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ