یەکەمین ئافرەتی رەشپێست وەکو جێگری بەربژێرێکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دیاریدەکرێت

11-08-2020
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن کامالا هاریس جۆ بایدن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جۆ بایدن، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا کامالا هاریس بۆ جێگرایەتی خۆی دەستنیشان دەکات، کە یەکەمین ئافرەتی رەشپێستە بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان بکرێت.


جۆ بایدن رایگەیاندووە، "شەرەفێکی گەورەیە" کە هاریسی وەکو جێگری خۆی دەستنیشانکردووە و هاریس بە "جەنگاوەرێکی چاونەترس" ناودەبات.

بڕیارە رۆژی 3ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەبچێت کە دیارترین و بەهێزترین بەربژێرەکان بۆ بەدەستهێنانی پۆستەکە جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپ-ن.


کامالا رەخنەگرێکی تووندی دۆناڵد ترەمپە، کاتێک ترەمپ لە رۆژئاڤای کوردستان کشایەوە لە توویتێکدا نووسیبوی "دۆناڵد ترەمپ لە سووریا کوردی فرۆشت". لە 2010 بووە بە داواکاری گشتیی کالیفۆڕنیا، لە 2014 هەمان پۆستی وەرگرتووەتەوە.

وەکو سیناتۆر کاری لەسەر ئەم بابەتانە کردووە:
- چاکسازیی سیستەمی تەندروستی
- رێکارەکانی هاوڵاتینامە بۆ کۆچبەران
- قەدەخەکردنی هەڵگرتنی چەک
- چاکسازیی سیستەمی باج

کامالا هاریس ساڵی 1964 لە کالیفۆڕنیا لەدایکبووە و تەمەنی 55 ساڵە، پارێزەرە و لە ساڵی 2017وە سیناتۆرە، ئەندامی پارتی دیموکراتی ئەمریکایە، دووەم ئافرەتی ئەفریقی ئەمریکی و یەکەم ئافرەتی باشووری ئاسیایە کە لە سیناتی ئەمریکا خزمەتی کردووە.

هاریس لە ساڵی 2014 لەگەڵ دۆگلاس ئێمهۆف کە ئەویش پارێزەرە، ژیانی هاوژینیی پێکهێناوە و خاوەنی هیچ منداڵێک نین.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جاسم ئەلبەدێوی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو (GCC)

ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو: ئێران شادەماری ئابووریی جیهانی کردووەتە ئامانج و بێدەنگ نابین

ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو رایگەیاند، هێرشە نیشانەشکێنەکانی ئێران بۆ سەر کەرتی نەوت و غازی وڵاتانی ناوچەکە، تەنیا لێدان نییە لە کەنداو، بەڵکو "دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر شادەماری ئابووریی هەموو جیهان."