ترەمپ: چین رەزامەندی نیشانداوە 200 فڕۆکەی "بۆینگ" بکڕێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆککۆماری چین گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ ئەوەی پەکین 200 فڕۆکەی کۆمپانیای بۆینگ بکڕێت؛ دەشڵێت، ئەم گرێبەستە دەرفەتی کارێکی زۆر بۆ ئەمریکییەکان دەڕەخسێنێت.
 
رۆژی پێنجشەممە، 14ی ئایاری 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ فۆکس نیوز رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆککۆماری چین، پەکین بەڵێنی کڕینی 200 دانە لە "فڕۆکە گەورەکان"ی داوە.
 
سەرەڕای راگەیاندنی ئەم هەواڵە، بەهای پشکەکانی بۆینگ بە رێژەی 4٪ دابەزین. شارەزایانی دارایی پێیان وایە هۆکاری دابەزینەکە ئەوەیە کە بازاڕ چاوەڕێی گرێبەستێکی زۆر گەورەتری دەکرد. پێشتر میدیای ئەمریکا باسیان لە ئەگەری کڕینی 500 فڕۆکەی جۆری 737 MAX و 100 فڕۆکەی دیکەی زەبەلاحی وەک 787 و 777 دەکرد.
 
کێڵی ئۆرتبێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بۆینگ، وەک بەشێک لە شاندی ئەمریکا لە لوتکەی پەکین ئامادە بوو. ئۆرتبێرگ مانگی رابردوو رایگەیاندبوو کە گەشبینە بە بەدەستهێنانی گرێبەست لەگەڵ چین و گوتبووی، "ئەمە 100٪ بەندە بە دانوستاندن و پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چین."
 
دواین گرێبەستی گەورەی چین لەگەڵ بۆینگ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2017، کاتێک ترەمپ لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتییدا سەردانی پەکینی کرد. لەو کاتەدا چین 300 فڕۆکەی بە بەهای  37 ملیار دۆلار کڕی.
 
ئەم هەوڵە ئابوورییە لە کاتێکدایە کە واشنتن و پەکین لە ژێر گوشارێکی زۆردان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان، لە کاتێکدا جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرژییەکانی تەنگەی هورمز کاریگەریی توندیان لەسەر زنجیرەی دابینکردنی کاڵا و ئابووریی جیهانی دروست کردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بریکس. وێنە:AFP

جەنگی ئێران و نەوت باڵ بەسەر کۆبوونەوەی بریکسدا دەکێشن

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بریکس، بە بەشداریی بەرپرسانی ئێران و رووسیا لە نیودەلهی کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا کە جەنگی ئێران و قەیرانی سووتەمەنی باڵیان بەسەر گفتوگۆکاندا کێشابوو. وەزیری دەرەوەی هیندستان هۆشداری دا لە "گۆڕانکاریی بەردەوام" کە بووەتە هۆی ناجێگیریی ئابووری و نائارامی لە ئاسایشی وزەدا.