لە هۆڵەندا کۆنسێرتێکی گۆرانی و شیعر بۆ کوردانی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت

11-11-2023
کۆنسێرتێکی گۆرانی و شیعر بەڕێوەدەچێت.
کۆنسێرتێکی گۆرانی و شیعر بەڕێوەدەچێت.
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەمڕۆ لە هۆڵەندا کۆنسێرتێکی جیاواز سازدەکرێت. گۆرانی دەگوترێت و شیعر دەخوێندرێتەوە و پەرلەمانتارێکی کوردی - هۆڵەندیش لە نزیکەوە لەگەڵ میوانانی کۆنسێرتەکە دەبێت و باسی هەڵبژاردنەکانی دوو هەفتەی داهاتوویان بۆ دەکات.
 
فەرزین باپیری، رێکخەری کۆنسێرتەکە لە رێگەی سکایپ میوانی دیاسپۆرا بوو، لەبارەی کۆنسێرتەکەوە رایگەیاند، کۆنسێرتەکە بە بەشداریی چەندین گۆرانیبێژ و هۆزانڤانی کورد بەڕێوەدەچێت و دیانەوێت لە رێگەی ئەو کۆنسێرتەوە هۆڵەندییەکان زیاتر ئاشنا بکەن بە هونەر و ئەدەبی کوردی.
 
فەرزین باپیری گوتی، "ئامانجێکی کۆنسێرتەکە کۆکردنەوەی کوردەکانی هۆڵەندا و ئەوروپایە و تێیدا گۆرانیبێژی بەتوانا و گەنج میران عەلی بەشداری دەکات و گۆرانی دەڵێت، هەروەها چەند هۆزانڤانێکیش ئامادە دەبن و هۆزان دەخوێننەوە".
 
فەرزین باپیری، کە بەڕێوەبەری لۆست لاندیشە گوتی، "لە کۆنسێرتەکەدا پشتیوانی لە بەربژێرە کوردەکانی هۆڵەندا بۆ گەیشتن بە پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەکەین".
 
ئەو روونیکردەوە، کۆنسێرتەکە لە شاری ئارنەهێمی هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت کە نزیکە لە سنووری ئەڵمانیا و کوردەکانی دانیشتووی ئەڵمانیا و بەلجیکاش دەتوانن بە ئاسانی بگەن و بەشداری بکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە