بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا وڵاتانی هەژار پێویستیان بە زیاتر لە تریلیۆنێک دۆلارە

11-11-2024
کۆنفرانسی (COP29) لە باکووی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت
کۆنفرانسی (COP29) لە باکووی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت
نیشانەکردن کۆپ29
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وڵاتە هەژار و تازەپێگەیشتووەکان، بۆ زاڵبوون بەسەر دیاردەکانی گۆڕانی کەشوهەوا وەک لافاو و وشکەساڵی، ساڵانە پێویستیان بە زیاتر لە یەک ترلیۆن دۆلارە. 
 
کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان (COP29)، لە 11 بۆ 22ـی ئەم مانگە لە باکووی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت. 
 
سەرنجی کۆنفرانسەکە لەسەر دابینکردنی پارەیە بۆ وڵاتە هەژار و تازەپێگەیشتووەکان لەلایەن وڵاتە پیشەسازییە دەوڵەمەندەکان، بۆ ئەوەی بتوانن رووبەڕووی گۆڕانی کەشوهەوا ببنەوە بەتایبەتی لە گۆڕینی سەرچاوە نەریتییەکانی دابینکردنی کارەبا بۆ سەرچاوە نوێبووەوەکان.
 
سێز بۆرێنستەین، شارەزای ژینگە دەڵێت، "هۆکاری ئەوەی پارە لە گوتووێژەکانی پەیوەست بە گۆڕانی کەشوهەوا گرنگە، ئەوەیە 77٪ـی گازە زیانەبخشەکان لەلایەن وڵاتە دەوڵەمەندەکانەوە دەردەدرێتە نێو کەشی زەوی... وڵاتە دەوڵەمەندەکان خەریکن بەپێی بەشی خۆیان دەردانی گازە زیانبەخشەکان کەمدەکەنەوە، بەڵام وڵاتە تازەپێگەیشتووەکان ناتوانن."
 
لە کۆپ 28، کە ساڵی رابردوو لە دووبەی بەڕێوەچوو، وڵاتانی دەوڵەمەند بڕیاریاندا ساڵانە بەبڕی 100 ملیار دۆلار هاوکاریی دارایی وڵاتە تازەپێگەیشتوو و هەژارەکان بکەن، بەڵام بەڵێنەکانیان بەدینەهێناوە.
 
ئەمساڵ شەپۆلێکی نوێی لافاو، وڵاتە ئەفریقاییەکانی گرتەوە و زیانی زۆری لەو وڵاتانە دا؛ دوایین شەپۆلی لافاویش هەفتەی رابردوو سەنیگالی گرتەوە. 
 
نیانگ فایی، هاووڵاتیێکی سەنیگالییە و دەڵێت، "چوار ساڵە خۆپێشاندان دەکەین، بەڵام هیچ نەگۆڕاوە. وڵاتە دەوڵەمەندەکان بە ملیاران دۆلار لە کۆنفرانسەکانیان خەرجدەکەن و بەڵێنی یارمەتی دەیان ملیار دۆلاریی دەدەن، بەکردەییش هیچیان نەکردووە. ئەوانن هۆکارن بۆ دەردانی گازە زیانبەخشەکان و ئەو کارەساتانەی بەسەر ئێمەدا دێن."
 
بەپێی نەتەوە یەکگرتووەکان، وڵاتانی تازەپێگەیشتوو ساڵانە پێویستییان بە 1.2 تاوەکو 1.3 تریلیۆن دۆلار یارمەتییە بۆ ئەوەی بتوانن پابەندە ژینگەییەکانیان لە چوارچێوەی رێککەوتنی ژینگەیی پاریس جێبەجێبکەن.

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرابوو.

نەمسا؛ تۆمەتبارێکی سووریایی دانی بە هێرشێکی تیرۆریستیدا نا

داواکارانی گشتیی نەمسا رایدەگەیێنن، پیاوێکی سووری کە لە شوێنی رووداوێکی چەقۆوەشاندن لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا و تێیدا هەرزەکارێک کوژرا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون، دانی بەوەدا ناوە کە تاوانێکی تیرۆریستیی کردووە.