ئەڵمانیا مافی مانەوە دەداتە ئەو چالاکڤانانەی لە رووسیا و ئێرانەوە روو لە وڵاتەکە دەکەن

12-04-2024
ژمارەیەک پەنابەر لە ئەڵمانیا.
ژمارەیەک پەنابەر لە ئەڵمانیا.
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

هەرچەندە ئەم هەفتەیە پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا دەنگی لەسەر سیستمی نوێی کۆچبەریی ئەورووپا دا، بەڵام هێشتا ماوە جێبەجێ بکرێ. بۆیە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە جارێ کار بە سیستمە کۆنەکەی خۆیان دەکەن. 
 
کۆمیساری باڵای مافەکانی مرۆڤ لە حکومەتی فیدراڵیی ئەڵمانیا زۆر لە سیستمەکەی خۆیان رازی نییە. بۆیە داوای لە حکومەتەکەی کردووە لە پێدانی مافی مانەوە و ڤیزە بەوانەی چالاکڤانن و مەترسیی لەسەر ژیانیان دروستدەبێت، زۆرتر دەست شل بکات. مەبەستیشی زۆرتر لەوانەیە کە لە رووسیا یان ئێرانەوە پەنا بۆ ئەڵمانیا دەبەن. 
 
ئەو کۆمیسارە کە ناوی لویز ئامستبێرگە، پێشیوایە نابێ ئەڵمانیا بیر لەوە بکاتەوە کۆچبەران بنێرێتە وڵاتێکی دیکەی وەکو رواندا. ئەو رەخنەی لەوانە گرت کە ئێستا لەنێو حکومەتی ئەڵمانیادا لەسەر ئەو مەسەلەیە گەنگەشەیان دەستپێکردووە. بەگوتەی ئامستبێرگ پلانێکی وا نە لەڕووی یاساییەوە راستە و نە پشتیوانیی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیشی دەبێ. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فرێدریش مێرتس

فرێدریش مێرتس بە سەرۆکی پارتی یەکێتیی کریستیان دیموکرات هەڵبژێردرایەوە

فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا، ساڵێک دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی وڵاتەکەی، بە بەدەستهێنانی 91%ی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، وەک سەرۆکی پارتی یەکێتیی کریستیان دیموکرات (CDU) هەڵبژێردرایەوە