رووداو دیجیتاڵ
ئەم هەفتەیە لە هۆڵەندا پۆلیس پەنای بۆ تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتی برد و لەسەر داعشییەکی دەستگیرکراو بانگەوازێکی بە هۆڵەندی و عەرەبی بڵاوکردەوە.
بەپێی بانگەوازەکەی پۆلیس ساڵی 2019 پیاوێکی 37 ساڵەی خەڵکی سووریا لە هۆڵەندا داوای مافی پەنابەریی کردووە.
سەرەتای ساڵی 2023 ئاشکرا بووە کە ئەو کەسە پێشتر داعش بووە و بەشداریی لە کوشتنی ژمارەیەکی زۆر خەڵکدا کردووە. بۆیە دەستگیریان کردووە. بەڵام هێشتا بەڵگە و شایەتیی زۆرتر پێویستن بۆئەوەی کەیسەکەی لە دادگە یەکلایی ببێتەوە.
بۆیە داوایان لە خەڵکی هۆڵەندا، سووریا و عێراق و وڵاتانی دیکەش کردووە کە هەرچییەکیان هەیە لەسەر ئەو داعشە دەستگیرکراوە بینێرن و بێن شایەتی بدەن.
وەک پۆلیسی هۆڵەندی ئاشکرایکردووە، ئەو کەسە لەنێو داعش و پێشتریش جەبهەتول نوسرەدا ناوی خالید ئەلئەمنی بووە.
لەنێوان ساڵانی 2023 تاوەکو 2018 یەکێک بووە لە فەرماندەکانی داعش و پێشتریش نوسرە. لەژێر فەرماندەیی ئەودا لە ناوچەی یەڵدای نزیک دیمەشق، 12 زیندانی و دیل گوللەباران کراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ