کرواتیا بەدوای قاچاخچییەکدا دەگەڕێت کە تەرمی چوار کۆچبەری فڕێداوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی کرواتیا رایگەیاند، بەدوای قاچاخچییەکدا دەگەڕێن کە تەرمی چوار کۆچبەری فڕێداوە و 13 کۆچبەری دیکەشی لە نزیک سنووری سلۆڤینیا بەجێهێشتووە.
 
رۆژی دووشەممە، پۆلیسی کرواتیا بڵاویکردەوە، تۆمەتنامە بۆ گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ کە هاووڵاتیی مۆنتینیگرۆیە ئامادەکراوە تاوەکو ئێستا هەڵاتووە و دەستگیر نەکراوە.
 
ئەم قاچاخچییە کۆچبەرەکانی لە ناو بارهەڵگرێکدا گواستووەتەوە کە دۆخیان نالەبار بووە و ژمارەیەکی زۆری کۆچبەری تێدا بارکردبوو کە بووەتە هۆی ئەوەی چوار لە کۆچبەرەکان بەهۆی کەمیی ئۆکسجینەوە بخنکێن.
 
ئەم پیاوە رووبەڕووی تۆمەتی قاچاخچێتی و کوشتنی ئەو چوار کەسە دەبێتەوە، کە سزاکەی دەگاتە 15 ساڵ زیندانی.
 
تەرمی چوار کۆچبەرەکە و 13 کۆچبەری دیکە بە زیندوویی لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە لایەن پۆلیسەوە لە گوندی "دۆنیێ پڕیلیشێ" دۆزرانەوە، کە دەکەوێتە 70 کیلۆمەتری باشووری رۆژئاوای زاگرێبی پایتەخت. 11 کەسی دیکە لە هەمان گرووپ لە ناو خاکی سلۆڤینیا دۆزرانەوە و رادەستی کرواتیا کرانەوە. هەروەها دوو کۆچبەر بەهۆی خراپیی تەندروستییانەوە رەوانەی نەخۆشخانە کران.
 
لە لایەکی دیکەوە، پۆلیسی کڕواتیا رایگەیاند، لە کۆتایی هەفتەدا تەرمی چوار کەسی دیکەیان لە ناو دوو رووباری سەر سنووری نێوان کڕواتیا و سلۆڤێنیا دۆزیوەتەوە، هەرچەندە هێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە، کە ئایا ئەوانیش کۆچبەری دیکە بوون یان پەیوەندییان بە کەیسەکەی پێشووەوە هەیە.
 
کڕواتیا کە ئەندامی یەکێتیی ئەورووپایە، رێڕەوێکی سەرەکییە بۆ ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی دەیانەوێت لە رێگەی وڵاتانی بەڵکانەوە بگەنە وڵاتانی رۆژئاوای ئەورووپا. 
 
بەپێی داتاکانی ئاژانسی فرۆنتێکس، لە ساڵی 2025دا زیاتر لە 12 هەزار و 500 کەس ئەم رێگەیەیان بەکارهێناوە.
 
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ (IOM)، ساڵی 2014ەوە زیاتر لە 400 کەس لە کاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕبوون بەم رێگەیەدا گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون، ئەمەش گوشارێکی زۆری خستوەتە سەر وڵاتانی ناوچەکە بۆ تووندکردنی رێکارە ئەمنییەکانی سەر سنوور.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و ڤایرۆسی هانتا

تەندروستیی جیهانی بۆ رووداو: ڤایرۆسی هانتا مەترسی بۆ سەر پرۆسەی حەج دروست ناکات

بەرپرسێکی باڵای رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) دڵنیایی دەداتە حاجیان و دانیشتووانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەبارەی ڤایرۆسی (هانتا) و رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا ناوچەکە لەم ڤایرۆسە پارێزراوە و هیچ نیشانەیەک بۆ بڵاوبوونەوەی نییە.