رووداو دیجیتاڵ
وەزیری ناوخۆی نیدەرساکسن نیگەرانە لە ناردنەوەی ئێزدییەکان لە ئەڵمانیا بۆ وڵاتەکانیان و دەڵێت، "دەبێت دیپۆرتکردنەوەی ئێزدییەکان رابگرن."
دانیێڵا بێرنس، وەزیری ناوخۆی نیدەرساکسن لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئاڵا شاڵی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە ئەڵمانیا باسی لە دۆخی ئێزدییەکان لە ئەڵمانیا و ناردنەوەیانی بۆ وڵاتەکانیان کرد و رایگەیاند، "من بە تووندی بانگەشەم بۆ قەدەخەکردنی دیپۆرتکردنەوەی گشتیی ئێزدییەکان لە ئەڵمانیا کردووە، هەم لەسەر ئاستی هەرێمی و هەم فیدراڵی."
ئەو وەزیرە ئەڵمانییە باسی لەوە کرد، لە هەرێمی نیدەرساکسن "کۆمەڵگەیەکی ئێزدی زۆر گەورەمان هەیە، کە زۆر شانازی پێوە دەکەین؛ زۆر بە باشی خۆیان گونجاندووە و یەکگرتوون و وڵاتەکەمان دەوڵەمەند دەکەن".
دانیێڵا بێرنس باسی لەوە کرد، "بەردەوامم لە داکۆکیکردن لەوەی کە ئێمە دان بە ئازارە تایبەتەکانی ئێزیدییەکاندا بنێین و بەم شێوەیەش بەرپرسیار بمێنینەوە".
دەقی قسەکانی دانیێڵا بێرنس، وەزیری ناوخۆی نیدەرساکسن:
من پێموانییە دۆخی ئێزدییەکان بەهیچ شێوەیەک باش بێت. من بە تووندی بانگەشەم بۆ قەدەخەکردنی دیپۆرتکردنەوەی گشتیی ئێزدییەکان لە ئەڵمانیا کردووە، هەم لەسەر ئاستی هەرێمی و هەم فیدراڵی. دەبێت دیپۆرتکردنەوەی ئێزدییەکان رابگرن، چونکە دەبێت ئەو کۆمەلکوژییە کە لە ئەڵمانیا بە جینۆساید ناسراوە و لە پەرلەمانی فیدراڵ بریاری لەسەر درا، وەک بڕیارنامەیەی لە پەرلەمان چەند ساڵێک لەمەوبەر پەسندی کرد. بەداخەوە بۆچوونێکی یەکدەنگیمان لەسەر ئەم بابەتە نییە. لە نیدەرساکسن لە هەرێمەکەمان کۆمەڵگەیەکی ئێزدیی زۆر گەورەمان هەیە، کە زۆر شانازی پێوە دەکەین؛ زۆر بە باشی خۆیان گونجاندووە و یەکگرتوون و وڵاتەکەمان دەوڵەمەند دەکەن. هەر بۆیەش ئامرازێکی تایبەتمان هەیە لە نیدەرساکسن لە رێگەی کۆمیسیۆنی سەختی، واتە ئەگەر ژنانی ئێزدی، بڕیارێکی پەنابەری بە شێوەیەک رەتکرایەوە لە فەرمانگەی فیدراڵی بۆ کۆچ و پەنابەرانەوە وەربگرن، هێشتا دەتوانین لە رێگەی کۆمیسیۆنی سەختییەوە روانگەیەکیان پیشان بدەین و ناتوانرێت دیپۆرت بکرێنەوە. ئەوە بۆ من گرنگە، بە تایبەت کاتێک باس لە ژن و کچ دەکرێت، بێگومان بە هەمان شێوە پیاوانیش دەگرێتەوە. هەر بۆیەش بەردەوامم لە داکۆکیکردن لەوەی کە ئێمە دان بە ئازارە تایبەتەکانی ئێزیدییەکاندا بنێین و بەم شێوەیەش بەرپرسیار بمێنینەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ