کەژان شاربەشاری ئەڵمانیا دەگەڕێت بۆ پشتیوانی لە "ژن، ژیان، ئازادی"

12-11-2022
سه‌نگه‌ر ستار
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە سەرتاسەری ئەوروپا چالاکییەکانی پشتیوانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامن. یەکشەممەی داهاتوو لە کۆڵن شانۆکارێکی کورد بە چالاکییەکی هونەری پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەکات.
 
دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، کچە کوردی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان کە بەگوتەی باوکی دوای دەستگیرکردنی کوژراوە، کەژان ئەسعەدی شار بە شاری ئەڵمانیا دەگەڕێ و لەسەر شەقامەکان بە شانۆ هەوڵدەدات چیرۆکی ئازارەکانی ژنانی رۆژهەڵات نمایش بکات. 
 
کەژان ئەسەدی، ئەکتەری شانۆ و سینەما ماوەی دوو ساڵە لە ئەڵمانیا دەژی و بەردەوامە لە پەرەپێدان بە هونەرەکەی و لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی دیاسپۆرا گوتی، "یەکشەممە داهاتوو شانۆیەک بە سێ زمان لە کۆڵن پێشکێش دەکەین و کاتەکەشی کاژێر 5:30 ئێوارەیە لەسەر شەقام".
 
کەژان ئەسەدی گوتیشی، "شانۆکە بە زمانەکانی کوردی، ئەفغانی و فارسی پێشکێش دەکرێت، چونکە لەو سێ وڵاتە ژنان دەچەوسێندرێنەوە و پەیامی شانۆکەش ئازادییە بۆ ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و ئەفغانستان".
 
کەژان ئەسەدی روونیکردەوە، ئەوان لە چەندین شاری ئەڵمانیا شانۆکەیان نمایشکردووە و هەوڵیانداوە زۆرترین بینەری ئەڵمانییان هەبێت و دەڵێت، "بینەرێکی زۆری ئەڵمانیمان هەبووە و شانۆکەمان ئەوەندە کاریگەربوون کە هەندێکجار ئەڵمانەکان لەکاتی سەیرکردنی گریاون".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارتەکەی ترەمپ. وێنە: AFP

کارتەکەی ترەمپ ئێستا بەردەستە؛ بە یەک ملیۆن دۆلار دەبیتە ئەمریکی

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، پڕۆگرامە نوێیەکەی پێدانی ڤیزا بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە ئەمریکا نیشتەجێبن دەستیپێکردووە. پڕۆگرامەکە ناوی "کارتی زێر"ـە نرخەکەی یەک ملیۆن دۆلارە. ئەم هەنگاوە نوێیە لە کاتێکدایە کە ئیدارەکە رێوشوێنی تووندی لە دژی جۆرەکانی دیکەی کۆچ گرتووەتەبەر.