رووداو دیجیتاڵ
چەکدارێك لەنزیک کۆشکی کنیسنگتۆن، کۆشکی شازادە ولیەم و کاسرینی هاوژینی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لەسەر دەستی هێزەکانی پۆلیس کوژرا.
پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی شەممە 11-12-2021 شەڕە تەقە لەنێوان پیاوێكی چەکدار و هێزەکانی پۆلیس لە دووڕیانێكی نزیک لە کۆشکی کنیسنگتۆن روویدا و بەهۆیەوە چەکدارەکە کوژرا.
پۆلیس راشیگەیاند، شەڕەکە بووە هۆی برینداربوونی چەکدارەکە و دواتر چەکدارەکە بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.
پۆلیسی بەریتانیا دەڵێت لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان هیچ ئاماژەیەک بە کردەی تیرۆریستی نادەن و پێناچێت چەکدارەکە پەیوەندی بە هیچ کەس و لایەنێكەوە هەبووبێت.
بەگوتەی پۆلیس تاوەکو ئێستا نازانرێت هۆکاری هەڵگرتنی چەک و پاڵنەری چەکدارەکە بۆ پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی پۆلیسدا چییە. لەدوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، پۆلیس ناسنامە و زانیاری تایبەت بە کوژراوەکە بڵاودەکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ