د. بەرهەم ساڵح بە فەرمی بووە کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان

13 خولەک له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو - نیویۆرک

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق بۆ پۆستی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) هەڵبژێردرا. ئەو دەڵێت، بۆ خۆی رۆژگارێک پەنابەر بووە و دەزانێت چۆن پارێزگاری و هاوکاری دەتوانن ژیانی مرۆڤ بگۆڕن.
 
لە دوای راگەیاندنی هەڵبژاردنی بۆ ئەو پۆستە باڵایە، د. بەرهەم ساڵح پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا شانازیی خۆی بە وەرگرتنی ئەو بەرپرسیارێتییە نێودەوڵەتییە دەربڕی.
 
د. بەرهەم لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "ئەزموونی پەنابەرێتیی خۆم هەوێنی بەرنامەی سەرکردایەتیم دەبێت لەسەر بنەمای هاوسۆزی، پراگماتیزم و پابەندبوون بە یاسای نێودەوڵەتییەوە."
 
کۆمیسیاری نوێی پەنابەران جەخت لەوە دەکاتەوە، لەپێشینەی کارەکانی، پاراستنی ماف و کەرامەتی ئەو کەسانە دەبێت کە بە زۆر ئاوارە کراون و هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری راستەقینە دەدات "تاوەکو ئاوارەبوون کاتی بێت، نەک چارەنووسێکی هەمیشەیی."
 
د. بەرهەم ساڵح ئاماژە بەوە دەکات، لە سەردەمێکدا کە ژمارەی ئاوارەکان بێئەندازە زۆرە و گوشارێکی گەورە لەسەر سەرچاوەکانی هاوکاریی مرۆیی هەیە، کارکردن پێویستی بە دووپاتکردنەوەی کاریگەری و کراوەیی هەیە.
 
هەروەها سوپاسی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵەی گشتی دەکات بۆ متمانەپێکردنی. هاوکات ستایشی رۆڵی فیلیپۆ گراندی، کۆمیسیاری پێشوو دەکات بۆ سەرکردایەتییەکەی لە ماوەی رابردوودا.
 
لە کۆتاییدا د. بەرهەم ساڵح دەڵێت: "پەرۆشم بۆ کارکردن لەگەڵ کارمەندانی UNHCR، دەوڵەتان و هاوبەشەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتی کە لەگەڵ هیوا و ئاستەنگەکانی سەدەی 21دا گونجاو بێت."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە ژووری پێشوازیی دیپلۆماسیی کۆشکی سپی لە واشنتن، گوتارێک ئاراستەی گەل دەکات، 17-12-2025. وێنە: AFP

ترەمپ: ئەمریکا بووەتە جێگەی ئیرەیی هەموو جیهان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە گوتارێکدا لە کۆشکی سپی، نەخشەڕێگەی ساڵی 2026ـی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد. ترەمپ رایگەیاند، لە ماوەی 11 مانگی رابردوودا توانیویەتی ئەمریکا لە "قەیرانێکی کوشندە" رزگار بکات و وڵاتەکەی گەڕاندووەتەوە سەر رێچکەی هێز و شکۆ، بە جۆرێک کە ئێستا "رێز لە ئەمریکا دەگیرێتەوە وەک ئەوەی پێشتر هەرگیز نەبینراوە."