ڤیدیۆی ساختەی کودەتا لە فەرەنسا سەرۆکێکی ئەفریقی هەڵدەخەڵەتێنێت و ماکرۆن روونکردنەوە دەدات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکی دروستکراو بە ژیریی دەستکرد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە باس لە سەرهەڵدانی کودەتا لە دژی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا دەکات، هەرا دەنێتەوە. 
 
ڤیدیۆکە هێندە بەربڵاو بووە، تەنانەت لە ئەفریقاوە نامە بۆ ماکرۆن نێردراوە بۆ دڵنیابوونەوە لە دۆخەکە، بەڵام کۆمپانیای مێتا سەرەتا ئامادە نەبووە ڤیدیۆکە بسڕێتەوە.
 
لە ڤیدیۆکەدا کە وەک هەواڵێکی بەپەلە لە کەناڵێکی خەیاڵی بەناوی "Live 24"ـەوە پەخش دەکرێت، خانمە پەیامنێرێک دەردەکەوێت و دەڵێت "زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کودەتا لە فەرەنسا دەستیپێکردووە و رەنگە ماکرۆن لەسەر کار لابرابێت." ڤیدیۆکە دیمەنی کۆپتەر و هێزی ئەمنیی لە نزیک تاوەری ئیفڵ نیشان دەدات، ئەمەش وایکردووە ملیۆنان بینەری هەبێت.
 
کاریگەریی ڤیدیۆکە تەنیا لەنێوخۆی فەرەنسا نەبووە؛ ماکرۆن بە میدیای فەرەنسای گوتووە، سەرۆکی وڵاتێکی ئەفریقا کە تووشی شۆک ببوو، راستەوخۆ نامەی بۆ ماکرۆن ناردووە و لێی پرسیوە کە ئایا سەلامەتە و دۆخی پاریس چۆنە. 
 
سەرباری ئەوەی ماکرۆن داوای لە کۆمپانیای مێتا کردووە ڤیدیۆکە لە فەیسبووک و ئینستاگرام لاببەن، بەڵام کۆمپانیاکە سەرەتا رەتیکردووەتەوە و رایگەیاندووە "دژی یاساکانیان نییە".
 
ماکرۆن لەمبارەیەوە بە تووڕەییەوە رایگەیاند: "ئەو کۆمپانیایانە گاڵتە بە ئێمە و بە سەروەریی دیموکراسی دەکەن و دەمانخەنە مەترسییەوە." 
 
گوتیشی تەنانەت ئەو وەکو سەرۆکی وڵاتێک دەسەڵاتی بەسەریاندا نەشکاوە بۆ سڕینەوەی هەواڵە ساختەکە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا. وێنە: AFP

ماکرۆن بۆ رووداو: پشتیوانی لە سەروەریی عێراق دەکەین و هیوای سەقامگیری بۆ دەخوازم

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە داواکارییەکانی فەرەنسا لە عێراق لە قۆناخی پێکهێنانی حکومەتی نوێدا، ئیمانوێل ماکرۆن رایگەیاند، "من پشتیوانیی خۆم بۆ گەلی عێراق دووپاتدەکەمەوە. هەروەها هیواخوازی سەقامگیری و سەروەریی عێراقم. ئەوە ئەجێندای ئێمەیە."