ئێران و وڵاتانی ئەورووپا پێش دەستبەکاربوونی ترەمپ گفتوگۆی ئەتۆمی دەکەن

13-01-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە ئێران ئەمڕۆ دووشەممە گفتوگۆی ئەتۆمی لەگەڵ فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا بکات، ئەوەش تەنیا هەفتەیەک پێش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا.
 
ئەمە دووەم گەڕی گفتوگۆیە لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران لە کەمتر لە دوو مانگدا، دوای ئەوەی کۆبوونەوەیەکی نهێنی لە تشرینی دووەم لە جنێڤی سویسرا لەنێوان تاران و سێ هێزە ئەورووپییەکە، کە بە E3 ناسراون، بەڕێوەچوو.
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت، "ئەمانە دانوستاندن نین." ئێرانیش جەختی کردووەتەوە کە گفتوگۆکان تەنیا "راوێژکردنن."
 
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، کۆبوونەوەکە ئاماژەیە بەوەی وڵاتانی ئەورووپا بەردەوامن لە کارکردن بەرەو چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران، کە "پێشکەوتنەکەی زۆر کێشەدارە."
 
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لە کاتێکدایە، بەهۆی گەڕانەوەی چاوەڕوانکراوی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی لە 20ی کانوونی دووەم، پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران جارێکی دیکە بووەتە جێی سەرنج.
 
لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا ترەمپ سیاسەتی "ئەوپەڕی گوشار"ی دژی ئێران پەیڕەوکرد و ئەمریکای لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران کشاندەوە، کە کۆتوبەندی تووندی لەسەر پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی دانابوو.
 
تاران تاوەکو کشانەوەی واشنتن پابەندی رێککەوتنەکە بوو، بەڵام دواتر دەستی کرد بە پاشەکشە لە پابەندییەکانی.
 
هەوڵەکان بۆ چالاککردنەوەی رێککەوتنەکەی ساڵی 2015 لەو کاتەوە سەرکەوتوو نەبوون، بەرپرسانی ئەورووپا چەندین جار نیگەرانیی خۆیان دەربڕی لە پابەندنەبوونی تاران بە نێوەڕۆکی رێککەوتننامەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دەنگدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی "بەکۆیلەکردنی رەشپێستەکان"

لە دەنگدانێکی مێژوویی دا، جیهان کۆیلایەتیی رەشپێستەکان بە 'گەورەترین تاوان دژی مرۆڤایەتی' هەژمار دەکات

دەنگدانێکی مێژوویی. رۆژی چوارشەممە، نەتەوە یەکگرتووەکان بەکۆیلەکردنی رەشپێستەکان کە سەتان ساڵ بەردەوام بوو، وەک "گەورەترین تاوان دژی مرۆڤایەتی" ناساند. تەنیا سێ وڵات دژی بڕیارەکە وەستانەوە کە یەکێکیان ئەمریکا بوو و هۆکاری دژایەتییەکەیان روونکردەوە.